فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە

ئەڵمانیا

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە و ئەمشەو ١٥ فیلمی درێژ و کورت پێشکەش دەکرێت و یادی شانۆکار شەهید باڤێ تەیار دەکرێتەوە، هاوکات دوای نمایشکردنی فیلمەکان وتوێژیان لەبارەوە دەکرێت.

لە ٢٣ـی ئەم مانگەوە، دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف لە ئەڵمانیا دەستی پێکردووە و بڕیارە تا ٢٧ـی هەمان مانگ درێژە بکێشێت.

بەپێی بەرنامەکانی فێستیڤاڵەکە بڕیارە ئەمشەو ١٥ فیلمی درێژ و کورت و دیکیۆمێنتاری پێشکەش بکرێت، یەکێک لەوانەش دیکیۆمێنتارییەکە بەناوی سەرێکانی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەمهێندراوە.

هاوکاتی نمایشکردنی فیلمەکان، بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی شانۆکار شەهید “باڤێ تەیار” کە بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهیدبوو، سێ بەرهەمی پێشکەش دەکرێت.

هەروەها دوای نمایشکردنی فیلمەکان لەلایەن ئامادەبووانەوە وتوێژ لە بارەی فیلمەکانەوە دەکرێت.

ب. جـ

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

Comments are closed.