ناوەندی هەواڵەکان
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، هەڤاڵانمان خەبات، عەگید و گۆران تاوەکوو دواسات نوێنەرایەتی هێڵی بەرخۆدان و ڕۆحی شۆڕشگێڕی ئاپۆیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیان کرد، بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە بێ دوودڵی تا سەرکەوتن شوێنکەوتەی شەهیدەکانمان دەبین.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی بەناوەکانی خەبات، عەگید و گۆران کە لە نزیک گوندی گوهەرزێی ئامێدی شەهید بوون ڕاگەیاند.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، هەڤاڵانمان کە لە بۆسەیەکی نامەردانە لە نزیک گوندی گوهەرزێی ئامێدی شەهید بوون بە ڕێزداری بە بیردێنینەوە.
ڕاشیگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەماندا لە ٢٢ـی شووباتی ٢٠٢٥ـدا ڕامانگەیاند، کە سێ هەڤاڵمان لە نزیک گوندی گوهەرزێی ئامێدی لە ئەنجامی بۆسەیەکی خیانەتدا شەهید بوون، هەڤاڵانمان خەبات، عەگید و گۆران لە ٢١ـی شووبات لە کاتێکدا لە ئەرکی خۆیاندا بوون، لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەردا بریندار بوون، هەڤاڵانمان لە ٢١ـی شووباتدا ویستیان شوێنی خۆیان بگۆڕن، وەڵامی هێرشە نامەردانەکانیان لە نزیک گوندی گوهەرزێ دایەوە و سەرەڕای برینداربوونیش شەڕیان دەکرد.
هەپەگە لە بەردەوامیشدا باسی لەوەکردووە، هەڤاڵانمان خەبات، عەگید و گۆران نموونەی نەریتی بەرخۆدانن، بێ دوو دڵی چەکەکانیان هەڵگرت و سەرەڕای برینداربوون وەڵامی بۆسە خیانەکارییەکەیان دایەوە، هەڤاڵێکمان کە بە سەختی بریندار بوو، بۆمبی بە خۆیدا تەقاند و شەهید بوو، هەڤاڵانمان خەبات، عەگید و گۆران تاوەکوو دواسات نوێنەرایەتی هێڵی بەرخۆدان و ڕۆحی شۆڕشگێڕیی ئاپۆیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیان کرد، لەم ڕووداوەدا شەهید بوون.
لە کۆتایشدا هەپەگە دەڵێت: بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە بێ دوودڵی تا سەرکەوتن شوێنکەوتەی شەهیدەکانمان دەبین کە فیداکارانە بوون بە شوێنکەوتەی فەرماندە نەمرەکانمان؛ عەگید و زیلان و بە تێکۆشانیان بوون بە ترس لە دڵی دوژمن دا، جەنگاوەرانی فیدایی هەڤاڵ خەبات، عەگید و گۆران بە ڕێز و خۆشەویستی و منەتدارییەوە بە بیردێنینەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
هەپەگە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو شەهیدانە بەم شێوەیە زانیاریی خستووەتەڕوو:
ناسناو: خەبات باوەڕ
ناو و پاشناو: یەڵماز ئەردەمجی
شوێنی لە دایکبوون: سێرت
ناوی دایک-باوک: پەریهان-یەحیا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ـی شووباتی ٢٠٢٥/ ئامێدی-گوهەرزێ
ناسناو: عەگید بۆتان
ناو و پاشناو: ئارمین کوک
شوێنی لە دایکبوون: کامیاران
ناوی دایک-باوک: ڕووناک-سالیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ـی شووباتی ٢٠٢٥/ ئامێدی-گوهەرزێ
ناسناو: گۆران دێرسیم
ناو پاشناو: حەمەد حەسەن نوەیدیس
شوێنی لە دایکبوون: تەل کۆچەر
ناوی دایک-باوک: شیها-حەسەن
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢١ـی شووباتی ٢٠٢٥/ ئامێدی-گوهەرزێ
ب. ق
Comments are closed.