هەشتەمین فێستیڤاڵی پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕانیە بەڕێوەچوو 

ڕانیە

ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران، مامۆستایان، هاوڵاتییان و توێژەکانی دەڤەری پشدەر هەشتەمین فێستیڤاڵی پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕانیە، بە پیشاندانی چەندین پرۆژەی زانستی خوێندکاران بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ بە مەبەستی دەرخستنی تواناکانی گەنجان، فێستیڤاڵێک لەناو پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕانیەی ناحکومی لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و ژنانی دەستڕەنگینی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا، وێڕای دابەشکردنی خەڵات بەسەر کۆمەڵێک لە پەروەردەکار، هونەرمەند، وەرزشوان و کەسایەتی دیاری دەڤەری ڕاپەڕین، ٦٠ پرۆژەی زانستیی خوێندکاران پیشاندرا و پێشانگای کتێب کرایەوە.

هەر لە فێستیڤاڵەکەدا، سەرەڕای کار و پرۆژەی خوێندکاران، ڕەشماڵ هەڵدران و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی دەست ڕەنگین کارەکانی خۆیان نمایش کرد و ڕەنگێکی تریان بە فێستیڤاڵەکە بەخشی.

کارەکانی ژنان لە فێستیڤاڵەکەدا بریتیبوون لە پیشاندانی کاری دەستی، خواردنی کوردەواری، تابلۆ، جلوبەرگ و چەندین کەرەستەى جۆراوجۆری دیکە.

ب. جـ

Comments are closed.