سەرۆککۆمار و سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عیراق کۆبوونەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازی لە شاندێکی سەندیکای پزیشکانی عیراق بە سەرۆکایەتی حەسەنێن سەفا شەبر سەرۆکی سەندیکای پزیشکان کرد و کۆبوونەوە و دۆخی تەندرووستی وڵاتیان تاوتوێ کرد.

لە کۆشکی کۆماریی عێراق لە بەغداد، لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازی لە سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عیراق کرد و کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی کەرتی تەندرووستی وڵات و چۆنییەتی پشتیوانی و پەرەپێدانی کرا بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانە درووست بکات، کە پێشکەش بە هاوڵاتیان بکرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم کارمەندانی پزیشکی و ئەو هەوڵانە کرا کە بۆ پەرەپێدانی کارایی و باشترکردنی ژینگەی کارکردن دەنرێت بۆیان.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەو ڕۆڵە گرنگەی کە پزیشکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵدا دەیگێڕن، دوپاتیشی کردەوە لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی پشتیوانی تەواو تا بتوانن ئەرکە مرۆیی و پیشەییەکانیان بە تەواوی ئەنجام بدەن.

لای خۆیەوە دکتۆر حەسەنێن سەفا شەبر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ بەردەوامی پاڵپشتیکردنی بۆ کەرتی پزیشکی، جەختی لەسەر پابەندبوونی سەندیکا کردەوە بۆ هاریکاریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی لە عیراق.

ب.گ

Comments are closed.