وەزارەتی ناوخۆی ئێران: تەقینەوەکە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە بووە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، تەقینەوەکەی بەندەری ڕەجایی بەندەر عەباس، بەهۆی کەمتەرخەمی و ڕێزنەگرتن لە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بووە.

ئەمڕۆ ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، هۆکاری تەقینەوە گەورەکەی بەندەری ڕەجایی شاری بەندەر عەباسی خستەڕوو.

ئەسکەندەر موئمنی ڕایگەیاند، ناسنامەی بەشێک لە بەرپرسیاران دیاریكراون و دەستگیرکراون، کەمتەرخەمی هەبووە، بەتایبەتی لە پابەندنەبوون بە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و کەمتەرخەمی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ژمارەی کوژراوان کە ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، تەقینەوەکە بووتە هۆی گیان لەدەستدانی ٦٥ کەس.

هاوكات ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران ڕایگەیاند، بەرپرسی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی بەندەرعەباس ئاماژەی بەوەكردووە، لە ٩٠٪ـی ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و تیمەکەی سەرقاڵی كوژاندنەوەی تەواوەتی ئاگرەکە و فڕێدانی پاشماوەکانن.

ب.گ

Comments are closed.