لە دزییەکی سەیردا ڕووفاتی حافز ئەسەد ڕفێندرا

ناوەندی هەواڵەکان

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو گۆڕی حافز ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشوتری سووریا و باوكی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌ ناوچه‌ی قه‌رداحه‌ له‌ پارێزگای لازقیه‌ هه‌ڵدەكه‌نن و ڕووفاته‌كه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار دەڕفێنن.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕوانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو گۆڕی حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوتری سووریا و باوكی به‌شار ئه‌سه‌دی سەرۆکی لەکارلادراوی سووریایان هەڵکەندووە و ڕووفاتەکەیان دزیوە.

گۆڕی حافز ئه‌سه‌د له‌ گۆڕستانێكی گه‌وره‌دایه‌ كه‌ گۆڕی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دی تێدایه‌، له‌نێویاندا گۆڕی باسل ئه‌سه‌دی كوڕه‌كه‌ی.

ب.گ

Comments are closed.