عەلیێڤ و پزیشکیان لە باکۆ کۆبوونەوە

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆککۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان لە باکۆ کۆبوونەوە.

لە پاش گرژییی چەندین ساڵەی نێوان ئێران و ئازەربایجان، ئەمڕۆ  کۆبوونەوەی نێوان سەرۆککۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان ئەنجام درا.

سەرۆککۆماری ئازەربایجان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردەوە، هەروەها نووسینگەی ئیلهام عەلیێڤ وێنەی هەردوو سەرۆککۆمارەکەی بڵاوکردەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەش دوو ڕۆژ پاش تەقینەوە گەورەکەی بەندەری ڕەجایی شاری بەندەر عەباس لە ئێران دێت، کە بەهۆیەوە ٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەمە پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ پزیشکیان، عەلیێڤ ڕایگەیاندبوو “زۆر خەمگینە بە ڕووداوەکەی بەندەر عەباس لە ئێران”.

ب.گ

Comments are closed.