ناوەندی هەواڵەکان
دەم پارتی ڕایگەیاند، چارەسەرە کیمیاییەکانی ئەحمەد تورک بە سەرکەتوویی تەواوبوون و پێشبینی دەکەن بە زووترین کات دەست بە کارەکانی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتیی بکاتەوە.
لەبارەی دۆخی تەندرووستی ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین، کە لە شوێنی قەیوم دانرا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەم پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەحمەد تورک پڕۆسەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و دەست بە چارەسەری تیشکیی کراوە.
دەم پارتی دەڵێت: لە دڵەوە متمانەیان بەوە هەیە ئەحمەد تورک، لە نزیکترین کاتدا دەست بە کارەکانی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی دەکاتەوە.
ئەحمەد تورک، ئێستا کە لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدایە، بەهۆی نەخۆشییەوە، ماوەی چەند مانگێکە چارەسەر وەردەگرێت و هەر بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە بەردەوام بەشداری لە سەردانەکانی شاندی ئیمراڵی و دەم پارتیدا بکات.
ب.گ
Comments are closed.