ڕۆژەڤ

لە چوارچێوەی پەیامی سەدەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناونیشانی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”، پەکەکە ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچوونی ١٢ـیەمین کۆنگرەی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێکی نەناوە و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆش بەردەوامە.

وێڕای ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی ١٢ـەمین کۆنگرە لەلایەن پەکەکەوە، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە.

تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.

گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان هیندستان و پاكستان بەردەوامە و هیندستان هێرشیكردە سەر كشمیر و پاکستانیش ئامادەکاری بۆ هێرشی وەڵامدانەوە دەکات.

گرژییەکانی ناوچەکە بەتایبەت ئیسرائیل لەگەڵ حووسییەکان، حەماس، ئێران و حزبووڵا بەردەوامە.

زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی موچە ڕانەگەیەندراوە.

Comments are closed.