ڕۆژەڤ

کاتژمێر ٠٤:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ، لە سەرچناری سلێمانی، دەستەی داکۆکیکردن لە سرووشت و موڵکی سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدات و ڕاپۆرتێک سەبارەت بە سەرپێچی نوێ لەسەر شاخی گۆیژە و هاوینەهەواری سەرچنار و سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە، بڵاودەکاتەوە.

کاتژمێر ٠٢:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ، لەناو بارەگای ڕێکخراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە سلێمانی، کۆڕێک بۆ زیاتر لە ١٠٠ خاوەنپێداویستی ئەنجام دەدرێت، سەبارەت بە دەوڵەمەندکردنی بیرکردنەوەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و بوون بە خاوەن کاری تایبەت بە خۆیان.

کاتژمێر ٣:٣٠ـی پاش نیوەڕۆ لە ڕانیە، لەلایەن هەڵمەتکارانی کار بۆ کاری سەربە پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دووی ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی بە هاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، فێستیڤاڵی گەنجان بەڕێوەدەچێت.

گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

لە چوارچێوەی پەیامی سەدەی ڕێبەرئاپۆ بە ناونیشانی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”، پەکەکە بەڕێوەچوونی ١٢ـیەمین کۆنگرەی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێکی نەناوە.

وێڕای ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی ١٢ـەمین کۆنگرە لەلایەن پەکەکەوە، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە.

تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.

زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندراوە.

ئەمڕۆ، گەڕی چوارەمی دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان بەڕێوەدەچێت.

دوێنێ ئاگربەست لە نێوان هیندستان و پاکستان ڕاگەیاندرا، بەڵام وێرای ئاگربەستەکە دوای چەند کاتژمێرێکی کەم پاکستان هێرشی کردە سەر ناوچەی جاموی کشمیری هیندستان.

گرژییەکانی ناوچەکە بەتایبەت ئیسرائیل لەگەڵ حووسییەکان، حەماس، ئێران و حزبووڵا بەردەوامە.

Comments are closed.