ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی پەرستارانە
کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، لەبەردەم پەروەردەی پشدەر مامۆستایان و وانەبێژانی لادراو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن بە وتەی خۆیان لە دژی “دامەزاندنى ژمارەیەک مامۆستا بە واستە و بێڕەچاوکردنی خاڵبەندی.”
گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
لە چوارچێوەی پەیامی سەدەی ڕێبەرئاپۆ بە ناونیشانی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”، پەکەکە ١٢ـیەمین کۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێکی نەناوە.
وێڕای ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی ١٢ـەمین کۆنگرە لەلایەن پەکەکەوە، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە.
تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.
زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندراوە.
Comments are closed.