نووسەرێک: پەكەكە چەكێكی كارامەتر و سەردمیانەتر بەكاردەخات

ناوەندی هەواڵەكان

بەکر ئاڵەیی ڕایگەیاند: پەكەكە چەكێكی كارامەتر و سەردمیانەتر بەكاردەخات، بە جۆرێكی دیكە دێتە مەیدانی تێكۆشان، دەشڵێت: خۆ هەڵوەشاندنەوە بۆ خۆ پتەوكردن و درووستبوونەوەی ئیرادە و نوێبوونەوەیە.

بەکر ئاڵەیی لەبارەی كۆنگرەی ١٢ یەمینی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە لە فەیسبوكی خۆی بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.

بەکر ئاڵەیی ڕایگەیاند: پەكەكە چەكێكی كارامەتر و سەردمیانەتر بەكاردەخا، ئەوانەی هزر و ئەقڵییەتی ئەو هێزە ناناسن، كەوتوونەتە هەڵە، دید و تێگەیشتنی پەكەكە، باڵاترە لەوەی چەكێكی بەدەستەوە بێت و داكۆكی لە خۆی پێبکات، ئەو فەلسەفەیە كاری خۆی بە جۆرێكی دیكە دێنێتە مەیدانی تێكۆشان.

ئاماژەی بەوەشكردووە: خۆ هەڵوەشاندنەوە بۆ خۆ پتەوكردن و درووستبوونەوەی ئیرادە و نوێبوونەوەیە.

وتوشییەتی: ئەقڵییەت و تێگەیشتنی پەكەكە بەرپرسایەتییە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی سرووشت و ڕێگەگرتنە لە ئەقڵییەتی شۆڤێنی و شەڕانگێزی، ناكرێ ئەو ڕوانین و هەستكردنە بە پاسیڤ و شتێكی كەم بەها بزانین.

باسی لەوەشكردووە: هێزی خاوەن ئینتیما و خاوەن لۆژیك و هزرێكی ڕەسەن، گۆڕانكاری لە كۆشش و هەستانەوەی خۆی دەكات، هێزێك نەتوانێت خۆی نوێ بكاتەوە، دەبێتە هێزێكی گەندەڵ و دوور لە خەسڵەتی نیشتیمانیی و نەتەوەیی و مرۆیی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پارتی كرێكارنی كوردستان- پەکەکە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ئاشکرا کرد و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتایی پێهێنا. هەروەها کۆنگرەکە شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونی ڕاگەیاند.

ئ.م

Comments are closed.