عەلی حەیدەر قەیتان؛ شەڕڤانی ڕاستی و بیرمەندی دامەزرێنەری پەکەکە

ناوەندی هەواڵەکان

لە چیا بریندارەکانی دێرسیم گوڵێک چرۆی کرد و بە ئاگری ئازادیی کوردستان بوو بە مەشخەڵێک، عەلی حەیدەر قەیتان، بە نازناوی هەڤاڵ فوئاد، بیرمەندی دامەزرێنەری پەکەکە، هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ، شاعیر و شەڕڤانی ڕاستی بوو، بەرخۆدانێکی دڵسۆزانە کە دژی تاریکیی زوڵم سەری هەڵدا و لە بەرەکانی پێشەوەی ڕێپێوانی ئازادی گەل بە سەربەرزییەوە ڕاوەستا، ئەم داستانەی کە لە ٢٦ـی ئاداری ١٩٥٢ لە گوندی هێنگرڤانی دێرسیم دەستی پێکرد، لەسەر لوتکە بەرزەکانی قەندیل لە دڵی گەلەکەیدا بوو بە نەمری.

منداڵێکی کۆمەڵکوژیی لە باوەشی بریندارانی دێرسیمدا

عەلی حەیدەر قەیتان لە ٢٦ـی ئاداری ١٩٥٢ لە گوندی هێنگرڤان (یۆغونچام)ـی ناوچەی نازیمیەی دێرسیم لە دایکبوو، ناوی دایکی گوڵیزار و باوکی عەلی قەیتان بوو، سەر بە عەشیرەتی حەیدەران بوو، عەلی حەیدەر قەیتان کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک ‘منداڵی کۆمەڵکوژیی’ ناونرابوو، منداڵی خانەوادەیەک بوو کە بە ئازاری قڕکردنی دێرسیمی ١٩٣٧-٣٨ پەرێشان بوو، گوڵیزاری دایکی، لە منداڵیدا شایەتی کوشتنی دایکی خۆی کردبوو، لە ڕێگاکانی دوورخستنەوەی قەیسەری گەورە بوو، ئەم برینە، چووە ناو ڕۆحی عەلی حەیدەر قەیتانیش؛ چوار خوشک و براکانیشی دەبوونە بەشێک لە کاروانی ئازادیی کوردستان.

منداڵی لەسەر ڕێگا خۆڵاوییەکانی هێنگرڤان لە باوەشی چیاکاندا بەسەر برد، خوێندنی سەرەتایی لە بویوکیورت، ناوەندی و ئامادەیی لە ئەرزەڕۆم تەواو کرد، ئەو مێشکێک بوو کە هەمیشە تینووی زانین بوو، لە ساڵی ١٩٧١ لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرە دەستی بە خوێندن کرد، ئازایەتی دەنیز گەزمیش و ڕۆحی یاخیبووی ماهیر چایان لە مێشکیدا دەنگیان دەدایەوە، بەڵام ئاگری سەرەکی بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ داگیرسێندرا.

بە ڕاست تێگەشتن لە ڕێبەر ئاپۆ دەرگای ڕاستی کرایەوە

عەلی حەیدەر قەیتان، یەکەم دیداری خۆی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئاوا باس دەکات: “دوای خۆپیشاندانێکی ساڵی ١٩٧٣، ڕێبەر ئاپۆ حەوت مانگ لە زیندانی ماماک دەستگیر کرا، من ئەوم بینی. گفتوگۆیەک کە دوو-سێ کاتژمێر درێژەی کێشا، وای کرد کە من ڕووبەڕووی ڕاستی کورد و کوردستان ببمەوە.” ئەم دیدار و گفتوگۆ کورتە بەس بوو کە لە گیانی ئەودا گەردەلوولێک دروست بکات، لە لێگەڕینێکەوە گواسترایەوە بۆ ڕێپێوانێک کە چارەنووسی گەلێکی لەسەر پشتی خۆی هەڵگرتبوو، دەنگی وریای ڕێبەر ئاپۆ تۆوی ڕاستی لە مێشکیدا چاند.

دوای ناسینی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ هاوڕێیانی وەک کەمال پیر و حەقی قەرار چاویان بەیەک دەکەوێت، لە ساڵی ١٩٧٣، یەکەم بڵێسەی بزووتنەوەی ئاپۆییەکان لە ئەنقەرە داگیرساند، عەلی حەیدەر قەیتان بوو بە گەشترین ئەستێرەی ئەم ئاگرە، لە دێرسیم، چەولیک، ئەلعەزیز و دیلۆک گۆڕەپان بە گۆڕەپان تێکۆشا، شەهیدبوونی حەقی قەرار لە ١٨ـی ئایاری ١٩٧٧ وەک خەنجەرێک بوو کە لە دڵی بکەوێت، نووسراوی یادەوەری کە لەسەر داوای ڕێبەر ئاپۆ نووسی، لە سەرانسەری کوردستان دەنگی دایەوە و خۆی خزاندە نێو ڕۆحی گەلەوە.

بیرمەندی پەکەکە؛ ئەندازیاری داستانی ئازادی

دوای شەهیدکردنی حەقی قەرار، بزووتنەوەکە گۆڕا بۆ قۆناغێکی نوێ و هەوڵەکانی دامەزراندنی پارتێک دەستی پێکرد، بۆ ئەمە کۆمیتەیەک دادەمەزرێت و عەلی حەیدەر قەیتانیش لە ناو کۆمیتەکەدا جێگا دەگرێت، بە پیشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئەو تیمەی کە لە کەمال پیر، محەمەد خەیری دورمووش، مەزڵووم دۆغان و عەلی حەیدەر قەیتان پێکهاتووە بەرنامەی پارتەکە ئامادە دەکەن، یەکەم کۆبوونەوەی ئامادەکاری بەرنامەکە لە ئەلعەزیز بەڕێوە دەچێت، لەو کۆبوونەوەیەدا، عەلی حەیدەر قەیتان وەک کۆمیتەی سەربازیی هەڵدەبژێردرێت، عەلی حەیدەر قەیتان لە کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکەدا کە لە ساڵی ١٩٧٨ بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دامەزرا، جێگای خۆی دەگرێت.

قەڵەمەکەی بنەماکانی ئایدیۆلۆژی ڕێکخستنەکەی بەهێز کرد، قسەکانی بوو بە ئیلهام بۆ هەڤاڵەکانی، پەکەکە بۆ گەلێک سەردەمێکی هۆشیاری دەستپێکرد، عەلی حەیدەر قەیتان یەکێک بوو لە ئەندازیارە بیرمەندەکانی ئەم داستانە.

کودەتای ١٢ـی ئەیلوولی ١٩٨٠ ئەوی ناچار بە دوورخستنەوە کرد، لە کامپەکانی باشووری کوردستان وەک فەرماندە کاری کرد و لە ساڵی ١٩٨١ـدا چوو بۆ ئەورووپا و هاواری کوردستانی بە جیهان ڕاگەیاند، عەلی حەیدەر قەیتان لە ساڵی ١٩٨٨ـدا لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیر کرا و لە ‘دادگایی کردنی کوردان’ لە دوسلدۆرف دادگایی کرا، ئەو لە ساڵی ١٩٩٤ـدا گەیشتە ئازادیی خۆی، بەڵام ڕۆحی هەمیشە لە چیاکان بوو.

شاعیری چیاکان؛ دەنگی بەهێزی ڕاستی

لە ساڵانی دووهەزارەکاندا لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کەجەکەدا جێگەی گرت و بوو بە نزیکترین هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ، وەک پێشەنگێکی زانست و ڕۆشنبیری، مانیفێستۆی ئازادیی کوردستانی نووسی، قسەکانی لە دڵی گەریلاکاندا دەنگیان دەدایەوە؛ قەڵەمەکەی بێداری گەلێکی گەش کرد، ئەو زانایەک بوو کە ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت ‘دوای من کاریگەری وتەکانی ئەو درێژەی دەبێت’، عەلی حەیدەر قەیتان نەک تەنها فەرماندەیەکی بێ وێنە بوو، لە هەمان کاتدا شاعیری کوردستان و دەنگی ڕاستی بوو.

دڵخۆشی ئازادی لە ڕەوانبێژیدا

عەلی حەیدەر قەیتان لە چیا بریندارەکانی دێرسیمەوە هەتا لوتکە ئازادەکانی کوردستان داستانێکی نووسی، ئەو هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ، میراتگری حەقی قەرار، ڕۆحی مەزڵووم دۆغان بوو، دیلگرتن، دوورخستنەوە و بچووککردنەوە، نەیانتوانی بڕیارەکانی بشکێنن، بە جۆشێکی بێکۆتایی و باوەڕێکی گەورەوە دەڕۆیشت، هەر وشەیەک، هەر کردەوەیەکی، ڕستەیەک بوو لە هۆنراوەکانی شاعیرێک کە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕا.

ڕۆحی یاخیبووی دێرسیم لەگەڵ ئاگری ئازادیی چیاکان گەیشتنە یەک، هەڤاڵ فوئاد لە هەر کۆڵان و بەردێکی کوردستان، لە چاوی هەر گەریلایەکدا دەژی، میراتی ئەو لە گۆرانییە سەرفرازییەکانی سبەینێیەکی ئازاددا هەتا هەتایە دەنگ دەداتەوە، لە کۆتاییدا “دڵخۆشی لە ڕەوانبێژی”ـی گەلێک کە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێت کە لە هۆنراوەکانی عەلی حەیدەر قەیتاندا دەتروسکایەوە دەمێنێتەوە، ڕەوانبێژی بە بەرخۆدانییە داستانییەکەی خۆی درێژە پێدەدات.

ب. جـ

Comments are closed.