هەڤاڵ کوێستانی- نووسەر
دوای ئەو هەموو ساڵانەی خەبات و قوربانیدان، پەکەکە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.. هەندێک ئەمە بەئاشبەتاڵ لەقەڵەم دەدەن و زۆریش پشتیوانی لە بڕیارەکەی پەکەکە دەکەن و بە بڕيارێکی بوێرانەی دەزانن.. ئەگەرچی هێشتا زووە هەنگاوەکانی دوای ئەو بڕیارە ببینین بەڵام من لەوانەم کە هەقی تەواو بەهەر بڕیارێک دەدەن کە پەکەکە لەبەرژەوەندی خۆی و میللەتی کوردا بیدا.. ئەوان خۆیان خاوەنی خۆیان و بڕیاری خۆیانن وهەر ئەوانیش زیاتر لەئێمە زەرەر و قازانجەکانی بڕیاری خۆیان دەزانن.. ئەوە لەکاتێکا ئێمە ئەو وردەکاریانە نازانین کە لەپشتی ئەو بڕیارەوەن، بۆیە هەر تۆمەتبارکردنێک لەلایەن ئێمەوە ناهەقیە..
وردەکارییەکان نازانین بەڵام ئەوەی دەیزانین :
– بیانووی تورکیای بڕی بۆ پەلاماردانە سەر رۆژئاوا.
– بیانووی تورکیای بڕی بۆ هاتنە ناو خاکی هەرێم .
– بیانووی تورکیای بڕی بۆ پەلاماردانی ئەندامانی دەم پارتی بەتایبەتی و چالاکوانانی کوردی باکوور بەگشتی.
بیانووی تورکیا دەبڕێ لە پشتگوێ خستنی باکوری کوردستان، لەرووی ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی لەهەموو بوارەکاندا.
– کۆتایی بە تۆمەتی تیرۆر هێنا چ لەسەر ئاستی تورکیا و چ لەسەر ئاستی دنیاش.
– کۆتایی بە چارەسەری چەکداریی دەهێنێ و رێگای بەردەم چارەسەری ئاشتیانە دەکاتەوە..
– خۆ ئەگەر گفتوگۆکانیش بگەنە ئەنجام ئەوا دۆزی کورد لە تورکیادا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و کاردانەوەی گەورەشی لەسەر پارچەکانی تر دەبێ.لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەزاران کوردی گیراوی نێو بەندیخانەکانی تورکیا ئازاد دەبن.
ب.گ
ئەم وتارە ڕا و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی
Comments are closed.