کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێش نیوەڕۆ، لە بینای ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ناوەڕۆکی پڕۆژەیەکی جێگرەوە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام (٢٤کاتژمێریی) دەخرێتەڕوو.
لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە، کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ، لە یادی ڕاپەڕینی ١٣ـی ئایار مەڕاسیمێکی هونەریی ساز دەکرێت.
لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ـی پێش نیوەڕۆ لە دیواربەندی شەهیدان لە خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، لە یادی ڕاپەڕینی ١٣ـی ئایار مەڕاسیمێک ساز دەکات.
گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
لە چوارچێوەی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”، پەکەکە ١٢ـیەمین کۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێکی نەناوە.
ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەی ١٢ـەمین کۆنگرەی پەکەکە و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا کاردانەوە و دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕۆژەڤی گەرمە.
لە پاش بڕیارەکەی پەکەکە هەموو چاوەکان لەسەر تورکیان بۆ هەنگاونانی کرداری و ڕاستەقینە لە چوارچێوەی “پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”.
تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.
نزیکەی ٥٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندراوە.
Comments are closed.