تەیف سامی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد

ناوەندی هەواڵەكان

بەپێی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم کرد، هەروەها، لە ئێستادا بڕیارەكەی تەیف سامی ڕەوانەی بانکی ناوەندی عێراق کراوە بە مەبەستی دەستکردن بە تەمویلکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەپێی زانیارییەكان. كەمێك پێش ئێستا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.

هەروەها، لە ئێستادا بڕیارەكەی تەیف سامی ڕەوانەی بانکی ناوەندی عێراق کراوە بە مەبەستی دەستکردن بە تەمویلکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەوەش لەكاتێكدایە، نزیكەی ٥٠ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، بەوهۆیەوە لە چەند فەرمانگەیەكی سنووری سلێمانی فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كرد.

جێگای ئاماژەیە، بەهۆی خەمساردی کابینەی نۆیەم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی خراپدان و تا ئێستا مووچەی مانگەكانی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو هەروەها مانگی نیسانیانی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

ئ.م

Comments are closed.