ناوەندی هەواڵەکان
سۆزدار ئاڤێستا لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، تەڤگەری ئازادیی لە سەردەمی تێکۆشانی چەکدارییەوە تا ئێستا، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تێکۆشانی شەڕی تونێلەکان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، بۆ ئەوەی لەمەودوا ئەنجام بەدەست بهێنرێت، دەبێت ژیانێکی سۆسیالیستی، پەیوەندی کۆمیناڵ و ژیانێک کە بتوانێت لە کۆمەڵگەدا پێشەنگایەتی بکات، بێتەدی.
دوای ئەوەی پەکەکە لە ٥ بۆ ٧ـی ئایار کۆنگرەی ١٢مینی خۆی ئەنجامدا، لە ١٢ـی ئادار دیوانی کۆنگرەکە ئەنجامنامەی کۆتایی بۆ ڕای گشتیی و وڵاتپارێزان بڵاوکردەوە، لە کۆنگرەکەدا چەندین هەڵسەنگاندن کرا، یەکێک لەوانە هەڵسەنگاندنەکانی سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە بوو.
بەشیک لە هەڵسەنگاندنەکانی سۆزدار ئاڤێستا بەم شێوەیەیە:
“سەرەتا بە ڕێز و خۆشەویستی و حەسرەتەوە، سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم کە ٥٢ ساڵ و مانگێک و ١٥ ڕۆژە، دامەزرێنەر و ڕۆح و مێشکی ئەم تەڤگەرەیە، لە کەسێتی هەڤاڵ حەقی قەرار و مەزڵووم دۆغان و ساکینە جانسز و هەڤاڵ فوئاد و هەڤاڵ ڕەزا و ئەو هەڤاڵانەی کە بەم دواییە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، هەڤاڵ بەسێ و میترا و گابار، هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردستان، بە ڕێز و سوپاس و پێزانینەوە بیردەهێنمەوە، سەری ڕێز بۆ یادیان دادەنەوێنم.
تەڤگەری ئازادیی لە سەردەمی تێکۆشانی چەکدارییەوە تا ئێستا، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تێکۆشانی شەڕی تونێلەکان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، گەلەکەمان بۆ زانیاری وەرگرتن دەربارەی ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، هەڵمەتێکی بەهێزی دەستپێکرد، پەیوەست بەم تێکۆشانە مەزنە پەیوەندی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دانرا، ئەم زانیاری وەرگرتنە بە قوربانیدانی مەزن بەدەست هات.
ناتوانین تەنها لە چوارچێوەی هەست و سۆزدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو شتانە بکەین کە لە مێژووی جیهان و بەتایبەت لە مێژووی گەلی کورد و ژناندا ڕوویانداوە، پەکەکە لە مێژوودا شۆڕشی مەزنی ئەنجامدا، ڕێبەر ئاپۆ سوپای ژنانی دامەزراند و پەرەی پێدا، ڕێبەر ئاپۆ، نەوەک تەنها لەئاستی وتار بەڵکو لە پراکتیکیشدا، سۆسیالیزم و دیموکراتیکبوون و یەکسانی لەسەر هێڵی پەکەکە بەدی هێنا، هاوکات تێکۆشانی ژنانی وەک پرەنسیپێک پەرەپێدا و بەهێزی کرد، لەو سەردەمەدا، هەموو خەباتی ئێمە لەسەر بناغەی بە سوپابوون بوو، واتە تێکۆشانێکی مەزن بوو بەرامبەر فاشیزم.
گەر بەڕاستی تێکۆشانی چەکداری ئەنجام بەدەست بهێنێت، تەنها وەک سوپایەکی کلاسیک نابێت، واتە وەک سوپا میللییەکانی گەلانی ڕووسیا و ڤێتنام و چین نابێت، دەبێت سوپایەک بێت کە ژن تێیدا خاوەن ئیرادە بێت، پێشەنگایەتی بکەن، یەکسانی و مافی خۆیان بەدەست بهێنن، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٣ سوپای ژنانی دامەزراند، پرسی ئازادیی ژن و بەسوپابوون بوو بە پیلانی لەپێشینە، ئەم هەنگاوە بوو بە گەرەنتی سەرکەوتنی پرۆسەکە.
ڕێبەر ئاپۆ لە دیداری یەکەمدا وتی: “لێرە وەک سۆسیالیستێک دەژین”، ئەمە زۆر گرنگ بوو، تێکۆشانی ٥٢ ساڵەمان لەسەر ئەم بناغەیە بوو، بەڵام بۆ ئەوەی لەمەودوا ئەنجام بەدەست بهێنێت، دەبێت ژیانێکی سۆسیالیستی، پەیوەندی کۆمیناڵ و ژیانێک کە بتوانێت لە کۆمەڵگەدا پێشەنگایەتی بکات، بێتەدی.
ئێستا کاتی خۆڕێکخستنی فکری مەزنە، هەموو فکرە مەزنەکان پاش ماوەیەک بڵاوبوونەتەوە، پێش پەکەکە، لەسەر دیواری ماڵەکانمان ئاپۆییەتیمان دەبینی، واتای ئاپۆییەتی لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ، هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە و درووست و چالاکە و بوونە بە دڵۆپێک لەسەر ئەم هێڵە، هەموو هەوڵ و هەڵوێستی من لەمەودوا بۆ ئەوە دەبێت تاوەکو بەشدارییەکی ڕاستەقینەتر لەم ڕێگەیەدا درێژە پێ بدەم، لە حزووری هاوڕێ و شەهیداندا، هەست بە قەرزەکانی سەر شانم دەکەم، بۆ ئەوەی وەک هاوڕێیەکی ئەوان هەنگاوبنێم، نزیکایەتی و هەنگاونانی من بەو پێیە دەبێت، ئەم وتەیە لە خۆمدا جێبەجێ دەکەم.”
ب. ق
Comments are closed.