پەیامی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە کۆنگرەی پەکەکە-نوێکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ڕێبەر ئاپۆ، سەبارەت بە ئەنجامدانی ١٢ـمین کۆنگرەی پەکەکە پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و سڵاوی لە کۆنگرەکە کرد، هەروەها شەهیدان “عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون”ـی بەبیرهێنایەوە.

لەچوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ـی شووباتدا، پەکەکە کۆنگرەی ١٢ـیەمینی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادیی “عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) لە ٣ـی تەمووزی ٢٠١٨ و ڕەزا ئاڵتوون لە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٩ شەهیدبوون.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پەیوەست بە کۆنگرەی پەکەکە، شەهیدان عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون پەیامێکی بڵاوکردەوە و پەیامەکە لە لایەن فایەق ئۆزگوور ئەرۆل، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی ئەسرین لە پرسەی قەیتان و ئاڵتووندا خوێندرایەوە.

پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەمشێوەیەیە:

“هەڤاڵانی هێژا

بە خەمگینییەکی زۆرەوە بیستم کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون ژیانئاواییان کردووە

دواتر دەربارەی یادی هەردوو هەڤاڵ هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان دەکەم، ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە بەبیریان دەهێنمەوە.

لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا هەمیشە شوێنیان هەیە.

ئەوان بۆ پارادایم و ڕێکخستنی سەردەمی نوێ وەک بنەماکانی ئیلهام هەتا هەتایە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

وەک ڕێبەرانی هەمیشەیی لە تێکۆشانماندا درێژە بە هەبوونیان دەدەن.

بەم بۆنەیەوە من بە ڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی مێژوویی و پەیامەکانی پەیوەست بە داهاتوو دەکەم.

عەبدوڵا ئۆجالان

ئیمرالی / بورسا

١٢-٥-٢٠٢٥”

ب. جـ

Comments are closed.