ناوەندی هەواڵەکان
حەیاتی قەیتان برای شەهیدی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، لە زیندانەوە پەیامێکی یادەکردنەوەی ناردە دەرەوە و ڕایگەیاند: “سەری ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی، گەلەکەمان و بنەماڵەکانمان سەلامەت بێت، ئێمە تا کۆتایی لەگەڵتانین.”
بۆ هەریەک لە شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (هەڤاڵ فوئاد) کە لە ٣ـی تەمووزی ٢٠١٨ شەهید بووە و ڕەزا ئاڵتون کە لە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٩ـدا شەهید بووە، لە توزڵچایری ئەنقەرە مەڕاسیمی پرسە و یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت.
لە مەڕاسیمی یادەکردەنەوەکەدا پەیامێکی حەیاتی قەیتان برای عەلی حەیدەر قەیتان، کە لە زیندانی ئەمنی بۆلو زیندانی کراوە خوێندرایەوە، پەیامەکەی حەیاتی قەیتان لەلایەن ئایتەن کۆردو جێگری دەم پارتی دێرسیم خوێندرایەوە.
دەقی پەیامەکەی حەیاتی قەیتان وەهایە: “لە منداڵییەوە هەتا ئێستا هەموو هەڤاڵانی دامەزرێنەر وەک خوداوەندی دڵی خۆم سەیر کردووە، لە هەموو تەمەنمدا هەوڵم داوە بە دڵسۆزییەوە لەگەڵ ئەو خوداوەندانەدا بەردەوام بم، لەگەڵیاندا بەردەوام و ببمە هەڤاڵی ئەوان، دەزانم ئەمە زۆر قورسە، بەڵام چەندەش قورس بێت با ببێت، لە بەرامبەر دڵسۆزی ئەو هەڤاڵانەدا و بۆ ئەوەی وەڵامی یادەوەرییەکانیان بدەمەوە، ئێستا باشتر دەزانم چۆن بژیم و بەردەوام بم. ئێمە لە میراتێکەوە کە بۆمان بە جێ ماوە باوەڕ ناکەین کە مردن هەیە. لە کەلتووری عەڵەوییدا، کرمانجێک بانگەوازی بۆ گۆڕینی جیهان دەکرێت، بۆیە بۆ من ئەوان جیهانیان گۆڕی، بەڵام ئەوان بەردەوام لەگەڵ ئێمەدا دەژین.”
ئەوەش هاتووە تێیدا، لەم ڕێگایەی ئێمەدا، لە بەردەوامی ژیاندا، لەگەڵ هەموو هەڵهاتنێکی خۆردا، لە درەوشاوەترین ئەستێرەکانی ئاسماندا، هەمیشە ئێوە لەگەڵمانن، لە گەڵ هەر ئەستێرەبوونێکدا بۆ ئێمە گرنگ نییە لە خوێنی بایۆلۆژیدا یەکێک بین.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەو کاتەی کە بەرە بەرە لە منداڵییەوە گەورە بووم، هەڤاڵ فوئاد، برا گەورەکەمان، ڕێبازی دۆزی گەلەکەی دەستپێکردووە. لەوانەیە دەرفەتی ئەوەمان نەبووبێت کە کاتێکی زۆر پێکەوە بین، بەڵام لە منداڵییەوە هەتا ئێستا بەردەوام تێکۆشینم لەگەڵ ڕێبازەکەی ئەواندا بەڕێوەبردووە و هەتا دووایین ساتی ژیانم لەگەڵیان دەژیم. من زیاتر لە هەڤاڵ فوئاد لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزادا دەژیام، پێکەوە تێکۆشانمان دەکرد. ئەو یەکێک لە گەورەترین مامۆستاکانی ژیانی من بوو. لە ماوەی ئەو ٢٢ ساڵەی زیندانمدا بەردەوام لەیادمدا بووە، هەوڵمداوە ببمە شایانی یادەوەرییەکانیان و ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت.
هەروەها تێیدا هاتووە، ئێستا ئیتر ڕێگایەکی نوێ دەست پێدەکەین. دڵنیام ئەم ڕێگایە لە ئاستی گەردووندا زۆرتر بەهێزمان دەکات و دەزانم بزووتنەوەی ئاپۆیی ڕۆڵێک دەگرێتە ئەستۆ کە شۆڕشی تشرینی یەکەمیش تێدەپەڕێنێت. ئێمه هەموو هەڤاڵانی زیندان بڕیارمان داوە لەگەڵ ئەو ڕێبازه نوێیەداین که لە پێشماندایە، ئێمە وەک شوێنکەوتووانی ڕێبەر ئاپۆ، نەفرەتی ‘هەڤاڵێتی نیوەی ڕێگە’ لە سەر خۆماندا لاداوە و شایانی هەموو شەهیدانمان دەبین، شایانی هەموو ئەو گیانە بین که له دەستمانداوه و بەڵێن دەدەین یادەوەری و خەونەکانیان بە ئاشتی دەخەمڵێنین.
لە کۆتاییشدا جەختی کردەوە، سەری ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی و بنەماڵەکانمان و گەلەکەمان سەلامەت بێت. بەڵێن دەدەین هەتا کۆتایی لەگەڵتانین. ئێمە بە یادەوەرییەکانتانەوە دەژین، ئەم ڕێبازە شکۆمەندە پێکەوە بە ئازادی دەڕازێنینەوە و بەمشێوەیە خۆمان دەکەینە شایانی شەهید فوئاد و شەهید ڕەزا ئاڵتوون. بەم بۆنەوە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەم کە ببنە بەشێک بن لەم ڕێبازە پیرۆزە. دیسان پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو بنەماڵەکان دەکەم. ڕۆحیان شاد بێت. لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ هەمووان.”
ب.گ
Comments are closed.