ئەحمەد شەرع بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ دەچێتە سعودیە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سبەی چوارشەمە بە ئامانجی كۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەكات و دانیشتنێکی ٤٥ خولەکی ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ڕۆژنامەی “زە ناشناڵ”ـی ڕاگەیاندووە، کاربەدەستانی سعودیە پێشنیاری “کۆبونەوەیەکی ٤٥ خولەکی”یان لە نێوان ترەمپ و ئەحمەد شەرعدا کردووە و ترەمپ ڕەزامەندی نیشانداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ئەو کاتە تەرخان بكات، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا کۆبوونەوەی نێوان ئەو دووانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا باسی لەوەكردووە، سعودیە ڕێكخەری نێوەندگیریی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سووریایە و دەڵێت: “ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو سەرکردەیە، ئەگەر ڕووبدات، بەندە بە سعودییەکانەوە”.

ب.گ

Comments are closed.