خۆڵبارین لە هەرێم کەی کۆتایی دێت؟

ناوەندی هەواڵەکان

لەبارەی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت: سبەی شەپۆلەکە کۆتایی دێت.

شەپۆلێکی خۆڵبارین کە لە دەرەوە هاتووە، عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لەبارەی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلەکەوە کەشناسی عێراق و هەرێمی کوردستان زانیاری نوێ دەخەنە ڕوو.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی سبەی چوارشەمە، کاریگەری خۆڵبارینەکە، لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.”

هەروەها بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن ” بۆ سبەی چوارشەمە پروشە باران لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک ببارێت، لەگەڵ ئەگەرى تاوە بارانى کورتخایەن و هەورە برووسکە لە هەندێک کاتى دواى نیوەڕۆدا.”

 کەشناسی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند، لە ئەنجامى بەردەوامى ئەم ناسەقامگیرییەى هەیە لە کەشى ناوچەکەمان ئەگەرى زیادبوونى خێرایى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە، لە سەرجەم ناوچەکەمان ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە، کە هەندێک کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.

ب.گ

Comments are closed.