مێژووی داستانی پەکەکە تا ئەمڕۆ

ناوەندی هەواڵەکان

داستانی پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئاگرێک بوو، کە بۆ شکاندنی زنجیر و بەندەکانی کوردستان لە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ هەڵگیرسا، نزیکەی نیو سەدە لە بەرامبەر داگیرکەران، ئیمریالیستەکان، پیلانگێڕان و دژی هەموو جۆرە زوڵمێک بەرخۆدانی گەلی کوردی بەڕێوەبرد، ئەم داستانە لە شاخ و شەقام و زیندانەکان نووسرایەوە، بە بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٠٢٥ کەوتە قۆناغێکی نوێوە.

ڕۆژنیوز لەم دۆسییەیەدا کرۆنۆلۆژیای داستانی نزیکەی ٥٠ ساڵەی پارتی کرێکارانی کوردستان –پەکەکە، کە گەلی کوردی هەستاندەوە و ڕێکخستەوە بۆ دەخاتەڕوو

دەیەی ١٩٧٠: سەرهەڵدان لە کوردستان و لەدایکبوونی پەکەکە

ساڵی ١٩٧٣: ڕێبەر ئاپۆ لە ئەنقەرە لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری شۆڕشگێڕ دەستی پێکرد، ئەم گرووپە کە بە ئایدیۆلۆژیای مارکسیست-لینینیست شکڵی گرتبوو، ئازادی کوردستانی کردە ئامانج.

١٩٧٤٧٦: ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی، لە گوند و شارەکانی کوردستان دەستیان بە کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک کرد، ئەم پێشەنگانە کە بە “خوێندکار” و “ئاپۆچی” دەناسران، دژی داگیرکاریی خەڵکیان هۆشیار دەکردەوە.

١٩٧٧: ١٨ـی ئایار شەهیدبوونی حەقی قەرار بووە مەشخەڵی تێکۆشانی کوردستان، ئەم شەهیدبوونە بڕیاری درووستکردنی پەکەکەی بەدوای خۆیدا هێنا.

٢٧ـی تشرینی دووەمی ١٩٧٨: لە گوندی فیسی سەر بە لیجە لە ئامەد بە بەشداری ٢٥ نوێنەر کۆنگرەی یەکەم بەڕێوە چوو، لە کۆنگرەکەدا ٢٢ کەس بەشدار بوون کە دوویان ژن بوون، پەکەکە بە فەرمی ڕاگەیاندرا، “کۆنگرەی دامەزراندن” بووە دەستپێکی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، بەشداری ژنان لە پرۆسەی سیاسی و سەربازی، گیانی یەکسانی لە پەکەکەدا تاجدار کرد.

دەیەی ١٩٨٠: بەهێزترین سەرهەڵدان دژی داگیرکاری

١٩٨٠: کودەتای ١٢ـی ئەیلوولی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تورکیا و کوردستانی خستە ناو تاریکییەوە، ڕێبەرت ئاپۆ ڕووی لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان کرد، ئەمەش بووە هەنگاوێکی نوێی تێکۆشان، سەرەتای یەکەم سەفەری دەرەوەی وڵات کە مێژووەکی درێژ و زەحمەتی هەبوو، بەم شێوەیە دەستی پێکرد، ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری گەلێک کە ناوی قەدەغە کرابوو، بە پەیوەندی زۆر سەخت و کەمترین دەرفەت، هەوڵی دا هاوڕێیانی لە دەرەوەی وڵات پەروەردە بکات، پەکەکە کە هەموو کەس دەیوت “نابێت” لەناو بارودۆخی زۆر سەختدا دامەزرا و بە پەروەردەکانی لە دۆڵی بیقاع پێشکەوت، نەک تەنها دەرفەتی گەڕانەوەی نیشتیمانی بەدەست هێنا، بەڵکو جارێکی دیکە خۆی خوڵقاندەوە.

١٩٨١١٩٨٤: لە زیندانی ئامەد کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە دژی ئەشکەنجەی نامرۆڤانەکان بەرخۆدانێکی مێژووییان نیشان دا، مەزڵووم دۆغان لە ٢١ـی ئاداری ١٩٨٢، لە ڕۆژی نەورۆزدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و وتی: “چرایەک دەتوانێت ژیانی ملیۆنان ڕووناک بکاتەوە”، دواتر چالاکی چوارینە دەستی پێکرد، کەمال پیر، خەیری دورمووش، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک بە مانگرتنی مەزنی تا مردن دژی فاشیزم بەرخۆدانیان گەشەپێدا، ئەم پرۆسەیە بڕیاری ئایدیۆلۆژی پەکەکەی قووڵتر کردەوە، ڕۆحێکی لە زیندانەوە هەتا شاخ درووست کرد.

٢٠٢٥ـی ئابی ١٩٨٢: لە کامپی سوپای ڕزگاری فەڵەستین کۆنگرەی دووەمی پەکەکە بەڕێوە چوو، ئەو ڕاپۆرتەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کۆنگرەی کردبوو پەسەند کرا، ڕێگای ڕزگارکردنی کوردستان دیاری کرا.

١٥ـی ئابی ١٩٨٤: بە چالاکییەکانی ئەروح و شەمزینان پەکەکە دژی داگیرکاریی دەستی بە بەرخۆدانی چەکداری کرد، ئەم مێژووە وەک هاواری ئازادیی کوردستان لە چیاکاندا دەنگی دایەوە.

٢٥٣٠ـی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦: لە لوبنان کۆنگرەی سێیەم بەڕێوە چوو، سوپای ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان (ئارگەکە) دامەزرا، جەخت لە ڕێکخستنی ژنان، کرێکاران و گەنجان کرانەوە، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بووە ڕۆحی تێکۆشان.

دەیەی ١٩٩٠: ساڵەکانی داستانی گەریلا و بەرخۆدان دژی پیلانگێڕییەکان

٢٦٣١ـی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠: لە هەفتانین کۆنگرەی چوارەم بەڕێوە چوو، هێزەکانی گەریلا بەهێزتر و بەفراوانتر بووەیەوە، لە کوردستان “ناوچە سوورەکان” ڕاگەیاندران، زوڵمی باری نائاسایی دەوڵەتی داگیرکەر نەیتوانی ڕۆحی بەرخۆدانی پەکەکە بشکێنێت، ئەمە هاوکات تایبەتمەندی یەکەم کۆنگرە لە چیاش لەخۆ دەگرێت.

١٩٩٣: ١٧ـی ئاداری ١٩٩٣ پەکەکە بەرامبەر دەوڵەتی تورک بۆ یەکەم جار ئاگربەستی ڕاگەیاند، دوای هێرشی تاریکی ٣٣ سەربازەکان لە بینگۆڵ، لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتە تورگوت ئۆزال کە هەتا ئەمڕۆ، هۆکاری مردنەکەی ڕوون نەکراوەتەوە، ئاگربەست کۆتایی هات، ڕێبەر ئاپۆ ئاپۆ مردنی تورگوت ئۆزال وەک تیرۆرکردن پێناسە دەکات.

٨٢٧ـی کانوونی دووەمی ١٩٩٥: کۆنگرەی پێنجەم بەڕێوە چوو، سەرەڕای ڕووخانی سۆسیالیزم، کاریگەریی نەکردە سەر ئایدیۆلۆژیای پەکەکە، شیکردنەوە قووڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ، بە ستراتیژی سیاسیی و سەربازیی کوردستانی بەرەو پێش برد.

١٩٩٨: هێزە ئیمپریالیستەکان، دژی ڕێبەر ئاپۆ دەستیان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی کرد، ڕێبەر ئاپۆیان بە زۆر لە سووریا دەرکرد، لە ڕووسیا و ئیتالیا بەرخۆدانی خۆی درێژە پێدا.

١٥ـی شووباتی ١٩٩٩: ڕێبەر ئاپۆ لە کینیا بە دیل گیرا، ئەم پیلانگێڕییە بووە هۆی ڕاپەڕینی گەلی کورد، دوای پیلانگێڕییەکە کۆنگرەی شەشەمی پەکەکە بەڕێوە چوو، لەم کۆنگرەیەدا بڕیاری بەهێزکردنی بەرخۆدان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ درا.

٢٠٠٠: دووبارە زیندووبوونەوە، گەڕانەوە بۆ دیموکراتیکبوون

٢٠٠٠: دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ نەیتوانی پەکەکە بوەستێنێت، تەموزی ٢٠٠٠ لە دۆڵی کۆکی قەندیل کۆنگرەی حەوتەم بەڕێوە چوو، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دامەزرا.

٢٠٠٢: کۆنگرەی هەشتەم لە قەندیل ئەنجامدرا و پیلانەکانی تەسفییەکاران بەتاڵ کرایەوە، پەکەکە ڕیزەکانی خۆی بەهێزتر کرد، لەم کۆنگرەیەدا پەکەکە بڕیاری دا ناوی خۆی بکاتە ‘کۆنگرەی ئازادیی و دیموکراسی کوردستان (KADEK)’.

٢٠٠٣: کۆنگرە بەڕێوە چوو و ناوی KADEK گۆڕدرا بە کۆنگرەی گەل، لە کۆنگرەدا کە سیستەمی کەجەکەش ڕاگەیاندرا، دیسان هەوڵەکانی تەسفییەکاران بەتاڵ کرانەوە.

نیسانی ٢٠٠٥: پەکەکە لە خنێرە کۆنگرەی نۆیەمی ئەنجامدا، کەوتە پرۆسەی دووبارە خۆڕێکخستنەوە، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی پارتی شۆڕشی دیموکراتی پەکەکەی تاجدار کرد.

ئابی ٢٠٠٨: لە قەندیل کۆنگرەی دەیەم بەڕێوەچوو، سیستەمی دەستەی بەڕێوەبەریی پەسەند کرا، هێزی تێکۆشان کە پشت بە هێزی خۆبەڕێوەبەری گەلان دەبەستێت بەهێز کرا.

٢٠٠٩: ‘کرانەوەی کوردی’ لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، پەکەکە پشتی بە ئیرادەی گەل بەست.

دەیەی٢٠١٠: پرۆسەی نوێ و پەیامەکانی گفتوگۆکان

٢٠١١: بەرخۆدانی فارقین بڕیارداری پەکەکە دژی داگیرکەری نیشان دا، بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، ڕۆحی تێکۆشانی بەهێزتر کرد.

٢٠١٣: کۆنگرەی یازدەیەم لە خنێرە بەڕێوەچوو، ڕێبەر ئاپۆ بە بەرهەمەکانی ‘مانیفێستۆی کۆمەڵگای دیموکراتی’ و ‘پاراستنی گەل’ پەکەکەی نوێ کردەوە، لەگەڵ دەوڵەتیش پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێکرد، پەکەکە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست ویستی خۆی بۆ ئاشتی ئاشکرا کرد.

٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٣: لە پاریس سێ ژنی شۆڕشگێڕ “ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز” لەلایەن کەسانێکی سەربە میتی دەوڵەتی تورک شەهیدکران، ئەم تیرۆرە ڕاستەوخۆ تێکدانی پرۆسەی چارەسەری بوو کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردبوو، هاوکات هێرشێک بوو دژی هێڵی شۆڕشگێڕی بە پێشەنگایەتی ژنان، میراتی تێکۆشانی ساکینە جانسز و شەهیدبوونیشی بۆ گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی ژن وەرچەرخانێکی نوێ بوو، ئەو وتانەی لەسەر گۆڕەکەی وتران ئەمە بوو: “ئەو نەک تەنها بەرخۆدان، هاوکات ژیانیشی ڕێکدەخست.”

٢٠١٤: بەرخۆدانی داستانی کۆبانێ، سەرکەوتنی یەپەگە کە میراتی پەکەکەیە، بەسەر چەتەکانی داعش لە جیهاندا دەنگی دایەوە، ئەم بەرخۆدانە کە لە چوار پارچەی کوردستان دەستی پێکرد، تێکۆشانی ئازادی جیهانی کرد.

٢٠١٥: دەوڵەتی تورک پرۆسەی گفتوگۆی لەناوبرد، بەرخۆدانی خۆڕسک لە ناوچەی سوور، جزیر و نسێبین بەرخۆدانی گەلی جارێکی دیکە نیشان دایەوە، پەکەکە لە شار و چیا بەرخۆدانی گەورەتر کرد.

دەیەی ٢٠٢٠: بەرخۆدانی گەریلا و ڕێگای نوێ

٢٠٢٠٢٢: دەوڵەتی تورک بە ئۆپەراسیۆنی ‘لەپ’ سەرلەنوێ کۆنسێپتی بە تەواوی لەناوبردنی پەکەکەی دەستپێکرد، پەکەکە بە داهێنەری شەڕی گەریلا دوژمنی خستەسەر چۆک، دەوڵەتی تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هەموو جۆرە هێرشێک نەیتوانی پێش بە بەرخۆدانی پەکەکە بگرێت، پەکەکە بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشان دا.

٢٠٢٣٢٤: پەکەکە بە بەرخۆدانێکی بێ وچان بوونی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا درێژە پێدا و هەناسەی لە داگیرکەران بڕی.

٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥: ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازی ‘ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی’ بەرپرسیارێتییەکی گەورەی خستەسەر شانی پەکەکە، داوای کرد کە پەکەکە کۆنگرە ببەستێت و بکەوێتە پرۆسەیەکی نوێی سیاسی و ئایدۆلۆژی.

١ـی ئاداری ٢٠٢٥: پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند و پابەندبوونی خۆی بە ڕێبەر ئاپۆ نیشان دا.

٥٧ـی ئایاری ٢٠٢٥: لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە بەشداری ٢٣٢ نوێنەر کۆنگرەی دوازدەیەم بەڕێوە چوو، دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆنگرەی پەکەکەی ناردبوو پەسەند کران، پەکەکە کۆتایی بە چالاکییەکانی بەناوی پەکەکەوە هێنا و کەوتە قۆناغێکی نوێ.

١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥: ئەنجامنامەی کۆنگرەی دوازدەیەم ئاشکرا کران، لە کۆنگرەدا جەختکرایەوە کە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ خۆی پرۆسەکە بەڕێوەببات و ئاراستەی بکات، دان نان بە مافەکانی سیاسەتی دیموکراتی و گەرەنتی یاسایی دروست و تەواو دەسەپێنێت، هەروەها پەکەکە داوای لە گەلان کرد کە بۆ چارەسەرییەکی بەردەوام ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

کۆنگرەی دوازدەیەمی پەکەکە

پەکەکە لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە کۆنگرەی دووبارە خۆدامەزراندن و تێکۆشانی کردووەتە ناوەندی ستراتیژی خۆی، لە ١٩٧٨ـەوە هەتا ٢٠٢٥ بە سازکردنی ١٢ کۆنگرە بزووتنەوەی ئازادیی کورد نیشانگەری سیاسی، ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەیی نیشان داوە، لە کۆنگرەی کۆتاییدا کە بڕیاری مێژوویی تێدا گیرا، بووە وەرچەرخانێکی نوێ.

بزووتنەوەی پەکەکە کە ساڵی ١٩٧٨ لە فیس دەستی پێکرد و هەتا کۆنگرەی دوازدەیەمی ساڵی ٢٠٢٥ بە گەشتی خۆی بۆ کەوتنە قۆناغێکی نوێ، نەک تەنها بووە بزووتنەوەیەک، بەڵکو سەرهەڵدانی گەلێکی هەژار، گەڕان بەدوای حەقیقەت، مێژووی ویستی ژیانی ئازادە، ئەم خەباتە نیو سەدەییە، لە هەر نەوەیەکی کورددا شوێنەواری خۆی بەجێهێشتووە، لە لووتکەی شاخەکانەوە بگرە هەتا تاریکی زیندانەکان، لە کۆسپەکانی شەقامەکانەوە بگرە هەتا هاواری ئازادی ژنان، لە هەموو بوارێکدا ئیلهامی داوە بە بەرخۆدان، ئەمڕۆ کە پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە، بە دیدگاکانی شارستانییەتی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەکەوێتە قۆناغێکی نوێ، لەم پرۆسە نوێیەدا، تێکۆشان بۆ ئاشتی، یەکسانی و ئازادی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرفراوانتر، داهێنەرتر و جیهانیتر بەڕێوەدەچێت، ئێستا هەڵگری ئەم میراتە گەلە، داستان لە دەستی گەلدایە، بەرەو داهاتوو سەرلەنوێ دەینووسێتەوە.

تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی پەکەکە، دژی زوڵم بەرخۆدان، داستانی فیداکاری و هیوایە، زیندانیکردنی ڕێبەر ئاپۆش نەیتوانی ئەم ئاگرە بکوژێنێتەوە، بەپێچەوانەوە بە هزری کۆمەڵگای دیموکراتی، کوردستان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئازادی دەبات، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی دوازدەیەم کۆتایی نییە بەڵکو دەستپێکێکی نوێیە، ئێستا چاو لە دەوڵەتی تورکە، گوێ دەداتە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ یان بیری ئینکاری درێژە پێدەدات؟ گەلی کوردستان لەم ساتە مێژووییەدا یەک بگرێت تێکۆشانی ئازادیی بە سەرکەوتن تاجدار دەکات.

ب. جـ

Comments are closed.