ناوەندی هەواڵەکان
مەنسوور مێهرزاد ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی هەزار دەفی پاڵنگان لە ڕۆژژمێری چالاکییە گەشتیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمار کرا، دەشڵێت، ئەو چالاکییە کلتوورییە ڕۆڵێکی گرنگ لە گەشەپێدانی گەشتیاری کلتووری لە ناوچەکەدا دەگێڕێت.
مەنسوور مێهرزاد بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپووری و ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکانی سنە لەبارەی ڕێوڕەسمی هەزار دەفی پاڵنگان، کە هەموو ساڵێک لە پارێزگای سنە ئەنجام دەدرێت لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییەكان بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.
مەنسوور مێهرزاد ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی هەزار دەفی پاڵنگان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بە ژمارە (٢٠٤١٩١٠٨٨) لە نێو ڕۆژژمێری فەرمی چالاکییە گەشتیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمار کرا.
وتیشی، ئەو بڕیارە بە ئامانجی زیندووکردنەوەی مۆسیقای سۆفی، بەهێزکردنی ناسنامەی خۆجێی، ڕاکێشانی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی بووە، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە گەشەپێدانی گەشتیاری کلتووری لە ناوچەکەدا دەگێڕێت.
جێگای ئاماژەیە، لە گوندی پاڵنگانی سەر بە شارۆچکەی کامیاران لە سنووری پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە ڕێوڕەسمی”هەزار دەفی پاڵنگان” بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میوزیک ژەنان، بەرپرسان و گەشتیاران و هاوڵاتییان بەڕێوەدەچێت، هاوکات ڕۆژی ڕابردوو ئەو چالاکییە کلتورییە سازکرا.
س.خ
Comments are closed.