وەزیری دادی تورکیا لەبارەی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی دایەوە

 ناوەندی هەواڵەکان

یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا وەڵامی داواکاری دەم پارتی دایەوە پەیوەست بە کۆبوونەوە و دیداری ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و سیاستەمەدارن و وتی: “ئەوەی پێوێست بێت لە چوارچێوەی یاساییدا دەکرێت، هەروەها لەبارەی مافی هیواوە وتی: “هیچ کۆبوونەوەیەک نییە بۆ دۆخێکی لەم شێوەیە.”

دوای داواکاری دەم پارتی لە وەزیری داد بۆئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت لەگەڵ ڕۆنامەوانان، سیاستەمەداران و کەسانی دیکە کۆببێتەوە، یەڵماز تونج وەزیری داد لەوبارەیەوە لێدوانی دا.

یڵماز تونج لە وەڵامدا وتی، “لە یاسادا ڕێ و ڕێبازی کۆبوونەوە لەگەڵ زیندانیکراوان لە گرتووخانەکاندا بوونی هەیە، ئەوەی پێویست بێت لە چوارچێوەی یاساییدا دەکرێت.”

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ٢٤ـی نیسان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری داد یڵماز تونجادا دوایانکردبوو، ڕێگرییەکانی بەردەم ڕۆژنامەوانان و سیاسەتمەداران بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لاببرێت.

وەزیری داد سەبارەت بە پرسیاری ڕۆژنامەوانان لەسەر ‘مافی هیوا’ وتی: “هیچ کۆبوونەوەیەک نییە بۆ دۆخێکی لەم شێوەیە.”

هەر لەم بارەیەوە وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان لەسەر دیجیتاڵ میدیایی خۆی ناڕەزایەتی نیشان دا و وتی: “بەڕێز وەزیر دوورە لە گفتوگۆکانی مافی هیواوە، زمانەکەی دوورە لە زمانی بونیادنەرانەی ئەم پرۆسەیەوە، بەداخەوە کاریگەرییەکی ژەهراوی جێدەهێڵێت، وەک کۆمەڵگە لە چاوەڕوانی ئەوەداین هێزی خۆی بۆ بونیادنانی دادپەروەری بەکاربهێنت. پێویستمان بە یاسا و کۆدەنگی دیموکراتیکییە نەک بە مشتومڕ نانەوە.”

ب.گ

Comments are closed.