ناوەندی هەواڵەکان
ماڵپەڕی “ڕامانی ئازاد” کە لە ١٤ـی ئایار دەست بە وەشان دەکات، خۆی وەک پێگەی دیجیتاڵی بەرگریی زانستیی و ڕۆشنبیریی پێناسە دەکات.
لە دژی بێدەنگیی ڕۆشنبیران بەرامبەر قەیرانەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی، پلاتفۆرمێکی نوێی خەباتی دیجیتاڵیی و ڕۆشنبیریی دامەزرا بەناوی پلاتفۆرمی “ڕامانی ئازاد”، کە خۆی وەک پێگەی دیجیتاڵی بەرخۆدانی زانستیی و ڕۆشنبیریی پێناسە دەکات.
ماڵپەڕەکە بە هەریەک لە زمانەکانی (کوردی و تورکی) وەشان دەکات و گرنگی بە نوێنەرایەتی فرە کەلتووریی و فرە ڕەنگیی و خەباتی ڕۆشنبیریی دەدات، ماڵپەڕەکە لە بەشەکانی (View، Podcast، About Us، All، Contact) پێکهاتووە.
لە ئێستادا پلاتفۆرمی “ڕامانی ئازاد”، لە هەریەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک (Reddit، X (Twitter)، TikTok، Instagram، Facebook، YouTube، Spotify) بەردەستە.
ئامانجی سەرەکی پلاتفۆرمەکە، درووستکردن و بەرزکردنەوەی هەستی بەرپرسیارێتی ڕۆشنبیرییە بەرامبەر ئەو قەیرانە سیستماتیکانەی کە مرۆڤایەتییان بەرەو لەناوچوون بردووە.
ماڵپەڕی “ڕامانی ئازاد” تەنها ماڵپەڕێکی ڕۆشنبیریی نییە، هاوکات پێگەی بزاوتێکە، ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی بنەماکانی زانیاری کۆمەڵایەتییە لەسەر بنەمای دیموکراسیی، ژینگە و ئازادی ژنان.
دەتوانن لەم بەستەرانەی خوارەوە سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن:
https://www.tiktok.com/@ozgurdusuncee
https://open.spotify.com/user/31mlv46nggroxxtmiqjuj33bbbiu
https://soundcloud.com/zg-r-d-nceler
ب.گ
Comments are closed.