لە شنگال لەژێر داروپەردوی ماڵێکدا ڕووفاتی هەشت کەس دەرکەوتن

شنگال

ڕێکخراوی پەتریکۆر بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دانیشتوویەکی ناوچەکە لە کنرۆفی سەر بە شنگال لە کاتی ڕووخاندنی ماڵەکەیدا، لەژێر داروپەردوی ماڵەکەدا ڕووفاتی هەشت کەس و جلوبەرگی سەربازیی دەرکەوتووە.

ئەمڕۆ چوارشەمە  ڕێکخراوی پەتریکۆر بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، پاش ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لە دەرکەوتنی ڕووفات و جلوبەرگی مرۆڤ لەژێر دارپەردوی ماڵێکدا، تیمێکی مەیدانی سەر بە ئەو ڕێکخراوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان سەردانی شوێنەکەیان کردووە و دەرکەوتووە کە ڕووفاتی هەشت کەسە و تفەنگی کڵاشینکۆف، نارنجۆک، دەمانچە، پشتێنێکی تەقەمەنی، جلوبەرگی سەربازیی، چەک و کامێرایەک لە تەنیشتیانەوە دەرکەوتووە.

هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند، ئاسایش لە ناوچەی کنرۆفی دەستیان بەسەر هەموو ئەو کەلوپەلانەدا گرتووە کە دۆزراونەتەوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە ئەوان دەزگایەکی یاسایین و بەدواداچوون دەکەن و ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.

ب.گ

Comments are closed.