شاندێکی مەخموور لە عێراق دەستگیر کران

مەخموور

شاندێکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور، کە سەبارەت بە پرسی گەمارۆکانی عێراق و کێشەکانی کامپی مەخموور چوونە بەغداد، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری داد و لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کامپەکە دەستگیر کران.

ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجوومەنی گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، سەبارەت بە پرسی گەمارۆکانی عێراق و کێشەکانی سەر کامپی مەخموور چوونە بەغداد.

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری داد و لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کامپەکە، لەلایەن عێراقەوە لە بەغداد دەستگیر کران.

فلیز بوداک هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کە شاندی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور داوای لە وەزارەتی داد کردووە کۆببێتەوە لەسەر پرسی ناسنامە و گەمارۆدانی سەر کامپی مەخموور، وەزارەت وەڵامی ئەنجوومەنەکەی داوەتەوە و وتوویەتی هیچ کێشەیەک نابێت.

بوداک وتیشی: شاندی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور لەگەڵ وەزارەتی داد کۆبوونەتەوە و شاندەکە لە ڕێگای دەرچوون لە بەغداد دەستگیرکراون، کە ژمارەیان سێ کەسە.

ب.گ

Comments are closed.