ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە هۆتێل هایکریست لە شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی یەکێتی ژنانی کوردستان، یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانێتی ژنانی دیموکراتی هەرێمیی، بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت لە نووسینگەی سلێمانی؛ سەبارەت بە پرسی کارەبای ٢٤کاتژمێری و چەند پرسێکی تایبەت بە هاوڵاتیانەوە.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) جەژنی زمانی کوردیی، بە مەڕاسیمێکی تایبەت پیرۆز دەکرێت.

لە پاش سەردانیان بۆ بەغدا نوێنەرانی كامپی شەهید ڕۆستەم جودی لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیركراون.

گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

لە چوارچێوەی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”، پەکەکە ١٢ـیەمین کۆنگرەی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ هەنگاوێکی نەناوە.

ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەی ١٢ـەمین کۆنگرەی پەکەکە و بڕیاری لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا کاردانەوە و دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕۆژەڤی گەرمە.

لە پاش بڕیارەکەی پەکەکە هەموو چاوەکان لەسەر تورکیان بۆ هەنگاونانی کرداری و ڕاستەقینە لە چوارچێوەی “پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”.

تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.

Comments are closed.