سیناتۆرێكی ئەمریكا: ترەمپ مافی نیە سزاكانی سەر سوریا هەڵگرێت

ناوەندی هەواڵەكان

لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا، کە دوێنی لە ریازی پایتەختی سعودیە دەستی پێکرد، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، لەوبارەوە لینزی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانیش ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئەو مافەی نیە بەو ڕەهاییە بڕیار بدات.

لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا، کە دوێنی لە ریازی پایتەختی سعودیە دەستی پێکرد، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.

لەوبارەوە لینزی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانیش بە ئاژانسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئەو مافەی نیە بەو ڕەهاییە بڕیار بدات و بڕیارەكە بۆ زۆرینەی بەرپرسانی وڵاتەكەمان شۆكهێنەربوو.

وتیشی: پێویستە ئەوە بە بیری دەسەڵاتدارانی دیمەشق بهێنرێتەوە، کە ئەوان بە زەبری چەک هاتوونەتە سەر دەسەڵات، نەک لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە.

باسی لەوەشكردووە: پێویستە کۆنگرێس لە وردەکاری لابردنی سزاکانی سەر سوریا ئاگادار بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین .

لە كۆتایدا وتویەتی: لابردنی هەر سزایەک لەسەر سوریا دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل بێت، چونكە بەشێك ئەو سزایانە لەپێناوی پاراستنی ئاساییشی ئیسرائیل بەسەر سوریادا سەپێنراون.

هـ.ئـ

Comments are closed.