ناوەندی هەواڵەکان
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، پەکەکە بە کۆنگرەی ١٢ لە پێناو چارەسەرییدا گۆڕان و نوێبوونەوەی ئەنجام دا، بۆیە پێویستە دەوڵەتیش بۆ چارەسەریی سیاسەتی خۆی بگۆڕێت، وتیشی: لە کورستان تا بگات بە هەموو جێگەیەکی ئەم جیهانە، سۆسیالزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێیین.
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا لە دوو گۆڕەپانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام درا، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری کۆتایهێنان بە تێکۆشانی چەکداری درا، لە کۆنگرەکەدا قسەی کۆتایی کۆنگرەکە لە لایەن ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەوە موراد قەرەیلانەوە کرا.
قسەکانی موراد قەرەیلان بەم شێوەیەیە:
“کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە مێژووی تێکۆشانماندا وەک لوتکەیەک بە سەرکەوتن کۆتایی هات. ئەم کۆنگرەیە بە ڕەنج، هەوڵدان، بانگەوازیی و ئامادەکاری ڕێبەر ئاپۆ هاتەئاراوە. بۆئەوەش جارێکی دیکە بەناوی هەموو هەڤاڵان و ئەندامانی کۆنگرەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.
لە کۆنگرەکەدا دیسانەوە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ قووڵبوونەوەی درووستکرد. هەموو ئەمانە وایکرد لە کۆنگرەکەماندا لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا وردبوونەوە، قوڵێتی و گفتوگۆی دەوڵەمەند بێنێتەئاراوە، لەسەر ئەم بنەمایە، گفتوگۆکان ڕوون و بەپێز بوون. ڕاستە بۆچوونی جیاواز هەبوو، هەرخۆی ئەمە سرووشتی جڤاتێکی دیموکراتیکە، بەڵام ڕوونێتی هەبوو، لەسەر ئەو بنەمایە کۆنگرەکە بە سەرکەوتووی کۆتای هات.
بەشەکەی دیکەی کۆنگرەکەش لە قەندیل هەمان شێوە بە سەرکوتوویی درێژەی هەیە، هیشتا زانیاریمان لەسەری نییە، کە بەتەواوی کۆتایی هاتووە یان نا، ڕەنگە کۆتایی هاتبێت. ئەویش سەرکوتووە. ئەم کۆنگرەیە لەسەر بنەمای خواستی ڕێبەر ئاپۆ بۆئەوەی پێویستییەکانی پڕۆسەکە بڕەخسێندرێت، بە دەرفەکانی بەردەستمانەوە بەستمان، بە گشتی هەلومەرجی گونجاو بۆ کۆنگرە نەڕەخسێندرا و لەناو بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتدا ئەم کۆنگرەیەمان بەست و بۆئەوەش ڕێوشوێنی ئەمنی خۆمانمان گرتەبەر.
بڕیاری (هەڵوەشاندنەوە) پەکەکە، پەکەکەیەک کە لەدڵی گەلەکەماندا، لە دڵی دڵخواز و دۆستانماندا پەنجەرەیەکی کردووەتەوە، جێگەیەکی تایبەتی خۆی هەیە، لە دڵی هەموو هەڤاڵێکیشدا بەم شێوەیەیە. هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڕیارێکی ئاسان نییە، پێش هەمووشتێک ئیرادەیەکی دەوێت. ڕێبەر ئاپۆ ئەم ئیرادەیی هێنایەئاراوە. کۆنگرەش بە هەڵوێستی خۆیەوە ئیرادەی نیشان دا.
ئەم بڕیار و ئیرادەیی بوونە ڕێبەر ئاپۆ ئەرێی کرد و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمی کرد. هەروەها بڕیاری کۆتایی هێنانی ستراتیژی شەڕی چەکداری ئاسان نەبوو. بەتایبەت بۆ ئێمە، ئێمە وەک هەڤاڵانی ئێرە، چەند هەڤاڵێک لە دەرەوە هاتوون، هەڤاڵانی دیکەش بە قورسی لە نێو خەباتی شەڕی چەکداریدان و فەرمانداریی دەکەن، شەڕ بەڕێوەدەبەن.
هەڤاڵان لە گەرمەی شەڕەوە هاتوونەتە ئێرە لەبەر ئەم هۆکارانە کۆبوونەوەی هەڤاڵان بڕیارێکی ئاسان نەبوو بۆمان. چونکە ئێمە وەک هەپەگە، یەژا ستار درێژکراوەی نەریتی هەرەکە (HRK) و ئارگەکە (ARGK)ین و مێژوویەکی ٤١ ساڵەمان هەیە. وە بە ئاسانی ئەم مێژووەمان بونیاد نەناوە، بە تێکۆشانێکی پڕ لە ڕەنج و خوێن ڕەخسێندراوە و ئەم مێژووە بە پیتی زێڕین لە مێژوویی گەلی کوردستاندا نوسراوەتەوە و بە خوێن نەخشێندراوە.
بە شەڕ و بەرخۆدانی داستانی پێکهات. لەم شەڕەدا تا ئێستا نزیکەی ٣٥ هەزار شەهیدی کادر، شەڕڤانمان و میلیتانمان داوە. نزیکەی ١٠ هەزار شەهیدی وڵاتپارێزمان داوە و بە گشتی ٤٥ هەزار، وە لە ڕاستیدا نزیکەی ٥٠ هەزار شەهیدمان هەیە، لەو شەهیدانە ٨٩ هەڤاڵیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەن. یانی پەکەکە بەم شێوەیە بە بەڕێوەبەرانییەوە پێشەوەی گرت و شەڕی کرد.
ئەم شەڕە بەم شێوە بەڕێوەبراوە و جارێکی دیکە هەموو ئەم شەهیدە قارەمانانەمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بۆ هەمیشە ڕابەرمان دەبن و شەهیدانمان تاجی ئەم تەڤگەرن، ئەم تەڤگەرە تەڤگەری شەهیدانە. پەکەکە پارتی شەهیدانە. ئێستا پەکەکە هەڵوەشایەوە، تەڤگەری ئەم کەسانە دەمێنێتەوە، ئاپۆگەریی تەڤگەری شەهیدانە.
هەڤاڵانی هێژا، دەزانن لەم ڕوەوە، لە ڕووی بڕیاری کۆتاییهێنانی ستراتیژی چەکدارییەوە گفتوگۆی لەسەر کرا. چونکە بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڕاستی سەخت بوو، چونکە بە ئێستاشەوە لە بواری شەڕی چەکدارییدا، لە بواری شەڕی شۆرشگێرییدا ئیرادەمان هەیە. یانی ئیرادەی سەرکەوتنمان هەیە و هەر کادرێکی ئەم تەڤگەرە، سەربازێکی ڕێبەر ئاپۆیە، فیداییەکی ڕێبەر ئاپۆیە.
ئێمە بیرمانکردەوە، مادام ڕێبەر ئاپۆ ئاوا پێداگرە، بەم بڕیارە پڕۆژەیەکی نوێ پێشکەش دەکات، هەنگاوێکی نوێ بەڕێوەدەبات، کەواتا شتێک هەیە. هەوڵمان دا بڕیاری کۆنگرە، لە ناوەوەی کۆنگرەدا هەوڵدان هاتەئاراوە لەوە تێبگەین و لەسەر ئەو بنەمایە بجوڵێینەوە.
هەرخۆی لە هەموو هەڤاڵاندا ئاوا بەرەوپێشچوون دروستبوو، چونکە دەوڵەتی تورکیایش بانگەوازێکی کرد، بەڵام تەنها قسە بوو. هیچ شتێکی پراکتیکی دەرنەکەوت و هەشبووبێتن شتانی زۆر بچووک بوون. هەڵبەتە شتی کۆنکرێتی، کە ببنە جێگەی باوەڕ، مرۆڤ بڵێت ڕاستە لە دەوڵەتی تورکدا گۆڕانکارییەک هەیە، هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی لەو شێوەیە نەنراوە.
بۆئەوەش هەڤاڵان نیگەرانی و گومانیان هەیە، لەسەر ئەو بنەمایە بۆچوونی جیاواز هاتەئاراوە و گفتوگۆکرا. وە هەڤاڵان بە گونجاوی نازانن لەم کاتەدا هەمان هەنگاو بنرێت، تاوەکوو ئەوکاتەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە هەنگاوی کۆنکرێتی نەنرێت، بەم شێوەیە کۆک نین لەوەی هەنگاو بنرێت. هەڤاڵان گوێیان لە نامە و پەیامی ڕێبەر ئاپۆ گرت، بۆیە لە ئاستێکی دیاریکراودا قەناعەتی درووستکرد. لەسەر ئەو بنەمایە لەسەر ئەساسی ڕای زۆری بڕیار درا. بڕیاری کۆتایهێنان بە ستراتیژی شەڕی چەکداری بەم شێوەیە هاتەئاراوە.
لەسەر ئەم بنەمایە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بووە کۆتا کۆنگرەی پەکەکە. پەکەکە خۆبەخۆ لەسەر بنەمای ئەو پێویستییانەی ڕێبەر ئاپۆ باسی کردووە، گفتوگۆی کرد، لەم سەردەمە مێژووییەدا بە بڕیارێکی ئاوا مێژوویی، بە بوێری و ئیرادە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، هەروەها کۆتایی بە ڕێبازی چەکداریی هێنا، کە تا ئێستا بەڕێوەی بردووە، بپەڕێتە و بۆ ڕێبازی سیاسی، یاسای و دیموکراتیکی، هەموو ئەمانە بڕیاری زۆر بنەڕەتین بۆمان. وەک ئەوەی لە دەرەوەی ئێمە هەندێک کەس دەیگوت با پەکەکە بڕیار بدات، زوو ڕایگەیەنێت. بە تایبەت زۆرێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە قسەیان دەکرد. مەگەر ئەمە ئاسانە؟ گەر ئاسان بێت، ئێوەش وەرن بڕیار بدەن! ئەم تەڤگەرە ماوەی ٥٢ ساڵە لەسەر بنکێک خۆی بەڕێوەدەبات، وە بە چەک بەرگریی لەخۆی دەکات، لە هەر جێگەیەکی ئەم وڵاتەدا بە چەک خۆی دەپارێزێت. لەسەر چەک سوێندی خواردووە. سوێند دەخوات. بەچەک ڕابووە، بۆچی؟ لەژێر شەڕدایە. هەرخۆی لە بڕیارەکەشدا گفتوگۆی کرا. هەرخۆی پەکەکە بۆخۆشی چەکی هەڵنەگرتووە. ئەم گەلە لە مەترسیدایە، هەبوونی گەل لەژێر مەترسیدایە.
کەسانێک کە داوای هەبوونی گەل و ئازادی گەل دەکەن ڕووبەڕووی بۆردوومان دەبنەوە، لەناو دەبرێن. بۆمەگەر ئەم هەموو کۆمەڵکووژییە بۆ درووستبوون؟ بۆچی ئەوەندە کوشتنی بکەر نادیار درووستبوون؟ یەک؛ بۆئەوەی لەم وڵاتەدا بڵێت مرۆڤێکی ئازادم، کوردێکی ئازادم، گەر کوردیش نەبێت، هەرخۆی هەڤاڵی غەیرە کوردمان هەیە، ئەوە جێگەی شانازیمانە، ئازادی گەلێکم دەوێت کە سەرکووت دەکرێت، لە دژی قڕکردنی کوردم، یەکێک ئاوا بڵێت لەناوی دەبات. ناچارە بەچەک پارێزگاری لەخۆی بکات، بۆ مەگەر تا ئێستا بەچەک خۆی نەپاراستووە. بەم هۆکارانەوە ئەم بڕیارە بڕیارێکی ئاسایی نییە. لە چوارچێوەی ڕێنمایی، دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆدا بە سەختی بڕیارەکە درا. وە بە کۆدەنگی بڕیارەکە درا و لەسەر هێڵێ ڕێبەر ئاپۆ، ئەم بونیادنانە لە یەکڕیزیدا ڕوونە. لەسەر هێڵی دڵسۆزبوون بە ڕێبەر ئاپۆ هەمووان یەکڕیزن. بەڵام ڕەنگە هەندێک هەڤاڵ نیگەرانیانی هەبووبێت، گومانەکان زۆربن، بۆئەوەش بێگومان هەندێک نەرمیمان لە بڕیارەکەماندا نواندووە.
بەم شێوەیە، بە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢یەمینی پەکەکە ڕێبەر ئاپۆ، بەڵێنەکەی خۆی جێبەجی کرد. ئەو بەڵێنەی ڕێبەر ئاپۆ دای چ بوو؟، وتی: “دەتوانم ئەم تێکۆشانە لەسەر هێڵی شەڕ، بگوازمەوە بۆسەر هێڵی سیاسی و یاساییی”. سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ کاتێک لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کرد ڕێک ئەوەی وتبوو و ئەم بەڵێنەی جێبەجێکرد و ئێستاش کۆنگرە ئەو بڕیارەی داوە.
ئێستا ئەوەی ماوە دەوڵەتە، دەوڵەت و حکومەتی کۆماری تورکیا ئەگەر بە ڕاستی دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات، پرسی کورد پرسێکی سەد ساڵەیە، پرسێکی سەد ساڵەی سەردەمی کۆمارە، یان هێشتا پشتی خۆی هەیە، بەڵام ئەم پرسە لە دامەزراندنی کۆمار و لێرەشدا بوونی هەیە. لهگهڵ ئهوهی له دروستكردنی كۆماری توركیا دا كورد ئهندامێكی بنهڕهتی بوو بۆ دروستكردنی كۆمار یان ڕزگاری توركیا، كورد پشتیووانییەکی زۆر بههێز بوو، هێزە داگیركەرەكان و ئیمپریالیستەكانیان له كوردستان دەركرد و ئاشتەواییەکی كورد و تورک ههبوو، بهڵام دواتر دهزانین ئهمه تێكدرا.
به دەستووری بنهڕهتی ١٩٢٤وه، به بنەمای پهیمانی لۆزان، كێ پهیمانی لۆزانی پەسند كرد؟ نه تورک، نه كورد. ئهوانەی دەرهوه، بیانهكان بۆ سوودی خۆیان گونجاو بینیان. بۆ توركیا، بۆ ئهوهی له بەرانبەر سۆڤیەت و ڕووسیا قەرەقۆڵێک بكهن، پارچهكردنی كوردستان، دروستكردنی توركیایان پەسند کرد و بهم شێوهیه لۆزانیان واژۆ كرد. ئهگهر ئێستا دهوڵهت و حکومەتی ئێستا بهڕاستی دهیهوێت ئهم كێشهی دێرینەی سەد ساڵه چارهسهر بكات، پێویسته ئهوانیش ههنگاو بنێن، ههنگاوهكان نهک تەنها ئیداریی، شاراوه و یاسایی، بهڵكوو له ئاستی دەستووری بنهڕهتیش پێویسته بنرێن و پێویسته بڕیارێكی لهم جۆره پەرەی پێبدرێت.
حەقیقەتی پەکەکە کۆمەڵگەیە. هەزاران کادرمان هەیە لە ناو کۆمەڵگەدا. پەکەکە ئیدی بووە بە کۆمەڵگە. ئەم کۆمەڵگەیە بە بیر و ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووەتە، ناتوانرێت فێڵی لێبکرێت. تایبەتمەندیی سەرەکی ڕێبەر ئاپۆیە، چی دەڵێت: “فریونادرێم، کەسیش فریوم نادات”.
بۆیە پێویستە کەس هەوڵی وەها نەدات، ئەگەر نزیکبوونەوەیەکی دڵسۆزانە هەبێت، ئەم نزیکبوونەوەیەمان نزیکبوونەوەیەکی دڵسۆزانەیە، ئەگەر بەم شێوەیە نزیک ببنەوە دەگەن بە ئامانج و دەمانەوێت بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیاش بە عەقڵی ساغەوە بڕواننە ئەمە. ئەمە دەرفەتێکی مێژوویییە. ئەمڕۆ ئەم هەڵوەستەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەم هەوڵانەی ڕێبەر ئاپۆ، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ پێشی خستووە بۆ کۆمارێکی دیموکراتیک لە تورکیا دروست ببێت چانسێکی گەورەیە. لەم کاتەدا یانی لە ئێستاوە هەڵوەستەی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکیا دەبێت ڕوون ببێت. واتا ئێمە سەیر دەکەین، ئێستا ئێمە بڕیارمان دا و بڵاومان کردەوە بۆ ڕای گشتیی. ئەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە چی دەکەن؟ ئێمە هەنگاوەکانیان دەبینین، ئێمە کراوەین، ئێمە دەڵێین: “بە یەک لایەنی تاوانبارکردن ڕاست نییە.”
بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادەین، ئێمە دادگایەکی دادپەروەرمان هەیە، ئەوانیش هەروا. کە کێ مافدارە، کێ مافدار نییە. ئێمە بۆ ئەمەش ئامادەین. پێشنیارەکەمان ئەوەیە؛ کۆمیسیۆن لە زۆر وڵات دروست دەکرێت، با کۆمیسیۆنێکی یاسایی و دادپەروەری دروست بکرێت. چونکە دەزانین چیمان کردووە. دەزانین بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان چیانکردوە. نموونە؛ لە جزیرە چیمان، ئەوان لە جزیرە لە ژێرزەمینەکاندا چیان کرد، ئەوە ئاشکرایە. دەتوانین لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمارەوە تا ئێستا بێین، سنگی ئێمە کراوەیە، چاوی ئێمە کراوەیە، هیچ شتێک بوونی نییە لێی بترسین.
بۆ ئەو توندوتیژییە، ١٠٠ ساڵە دەوڵەت بەکاری دەهێنێت، پێویستە دەوڵەت ئەمە ببینێت. لەسەر مرۆڤانی ئێمە بەکاری دەهێنێت و لە زیندانەکانی تورکیا هەمیشە کوردی تێدایە. پێویستە دەوڵەت دوژمنایەتی لەگەڵ کورد، دژی کورد کۆتایی پێبهێنێت. بەم شێوەیە دڵسۆزی دروست دەبێت. بەم بڕیارەش ڕاگەیەندرا کە کورد چیتر مەترسی نییە. پێشتر دەیانوت، کێشەیەکی کۆن هەیە، بۆیە ویستویانە لەگەڵ هەر دەوڵەتێک ڕێککەوتن دروست بکەن. لەگەڵ زۆر کەس ڕێكەوتنیان کرد و بەم بڕیارە ئاشكرامان کرد مەترسی نین لەسەر تورکیا. ئەمە بڕیارێکی ستراتیژییە، وەک ٥٣ ساڵ لەمەوپێش، ئەم ٣ گەنجە بەڕێزە لە سێدارەدران؛ دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حوسێن عینان، کە لە بەردەم سێدارە دەنیز گەزمیش وتی: “بژی برایەتی گەلی کورد و تورک”. ئەمە بنچینەییە. بەم دروشمەوە پەیوەستین. دەمانەوێت ئەمە جێبەجێ بکەین. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ڕادەستی تورکیا کرا، پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دروستبوو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەنت ئەجەڤیت وتی: ”تێنەگەیشتم، ئەمریکا بۆچی ئۆجالانی دەستگیرکرد و دای بە ئێمە”. وانییە؟ ئەم وتانەی بولەنت بوو بە مێژوو. ئاشکرا لە بەردەمی کامێراکان وتی. ئامانج ئەوە بوو پێکەوە شەر بکەین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی لەمە گرت و ئێستا هەندێک دۆستمان لە دەرەوەی وڵات ئامادەکاری دەکەن کە خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی بدەنە ڕێبەر ئاپۆ، ئامادەکاری دەکەن لە دروستکردنی برایەتی گەلاندا ڕێبەر ئاپۆ لایەنی کەم ٢٧ ساڵ لە ئیمراڵییە لەسەر ئەمە دوەستێت. پێش ئەوەش وابوو. ڕاگەیاندنەکان، ڕیپۆرتاژەکانی ڕێبەر ئاپۆ پێش ئیمرالییش سەیر بکەن، هەمان شتە.
هەڤاڵانی هێژا، ئەم قۆناغە لەهەمان کاتدا قۆناغی تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە. دەمانەوێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بشکێنین و ژێرخاکی کەیەن، لە بناغەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا خوشک-براتی گەلان نەبووە، بەڵکوو دوژمنایەتی گەلان هەبووە. ئاشتی نەبووە، بەڵکوو شەڕ و کوشتن هەبووە. بۆیە ئەم پیلانگێڕییە ئەنجام درا و ئێستا دەمانەوێت زیانەکانی پیلانگێڕییەکە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ گەلەکەمان قەرەبوو بکرێتەوە، قەرەبووی بکەینەوە، لە ناوی ببەین و بناغەی پیلانگێڕییەکە بە تەواوی لە ناو ببەین، بۆیە بێگومان گەلەکەمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆی دەوێت.
ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ ئەم سەردەمە سەردەمی نوێ بوونەوەیە. خۆتان نوێ بکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی دیموکراسی، بەدوور لە بەکارهێنانی چەک، تێکۆشانی زیاتر پێویستە. ٢٤کاتژمێر کارکردنی دەوێت. ئەگەر بەم شێوەیە هەڵسوکەوت بکەین، تێکۆشانی گەلەکەمان لە پێناو ئازادیدا دەتوانێت لە داهاتوودا ئەنجام بەدەست بهێنێت. بڵێن شەڕی چەکداری کۆتایی هات، ئەوکات ئیتر ئارامی هاتووە.
هێشتا سەختی و زەحمەتی زۆر لە پێشمانە و هێشتا پێویستمان بە دووبارە بونیاتنانەوە و بەڕێکخستنی کردن هەیە. پێویست بە تێکۆشانی زیاتر هەیە. تێکۆشانی ئاپۆیی کۆتایی نەهاتووە. ئاپۆیی بوون ڕۆحێکە، هاوڕێیەتییەکە، ڕێبازێکی ژیان، یەکسانی و ئازادییە. ئەمانە بەشێکن لە هەست و ڕۆحی ئێمە، لێمان جیا نابنەوە. سەرەتا پێویستە خۆتان بنیات بنێنەوە، لە کەسایەتی خۆتاندا بەرپرسیارێتی هەڵگرن، ئەم سەردەمە بەرپرسیارێتی زیاتری دەوێت. لەسەر ڕێبازی شەهیدە قارەمانەکانمان چۆن بەردەوام دەبیت؟
وەک هەڤاڵان دەزانن ئەم کۆنگرەیەمان لەسەر ڕۆحی هەڤاڵانی شەهید فوئاد-عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە ئەنجام گەیاند. بە ڕۆحی شەهیدان، ئەم دوو شەهیدەمان، وەک دامەزرێنەرانی پەکەکە هەموو شەهیدانی ئێمە نوێنەرایەتی دەکەن، شەهیدانی گەورەی ئەم دوواییەن. بەم شێوەیە بە ڕۆحی ئەوانەوە ئەم کۆنگرەیەمان بەڕێوە برد.
ئێمە لەو باوەڕەداین ئەگەر ئەوان لەگەڵمان بوونایە، زیاتر و باشتر لە سەرۆک تێدەگەیشتن و بە ئێمەیان تێدە گەیاند، هاوکات لە کاتێکدا کە کۆنگرەکە هێدی هێدی دەست بە کاروبارەکانی دەکرد، ٢-٣ ڕۆژ پێش کۆنگرەکە، هەواڵی شەهیدبوونی ئاشتی و دیموکراسی، هێژا سری سورەیا ئۆندەرمان پێ گەیشت. ١٨ ڕۆژ لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری چڕدا بوو، بەرخۆدانی دەکرد و گەلی کورد، گەلی تورک و هەموو چین و توێژەکانی تورکیا لە دەوری یەکیان گرت.
ئاشکرا بوو کە ئەو نوێنەرایەتی هەموان دەکات، ئەندامی شاندی ئیمرالی و هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆیە. بەو بۆنەوە لە نەخۆشخانە کۆبوونەوە بەڕێوەچوو. پاشان دوای شەهیدبوونیشی بەهەمان شێوە بەردەوام بوو. هەروەها ئەم کۆنگرەیە بە ڕۆحی سری سورەیا ئۆندەرەوە بەسترا. وەڵامێک بوو بۆ تێکۆشانەکانی بۆ ئاشتی.
هەڤاڵانی هێژا هەنگاوەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو پێشەوە دەڕوات و کۆنگرەش بەڕەسمی بەڕێوەچوو، نەک هەر بۆ کوردستانە، ڕاستە لەسەرەتا لە جوگرافیای کوردستان دامەزرا و ئەم دەرفەتەش دەرفەتێکی نوێ بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان دەڕەخسێنێت. ئامانجی بنیاتنانی پێشکەوتنێکی گەورەی تێکۆشانی ئازادی ئەم گەلەیە. بەڵام بۆ هەموو ناوچەکەش ڕۆڵی خۆی دەبێت.
هاوکات له چوارچێوەی پارادایمی مۆدێرنیتەی دێموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆدا ڕۆڵێکی جیهانیشی هەیە. ئەم هەنگاوە هەنگاوێکە بەرەو قۆناغێکی نوێ و سەردەمێکی نوێ. هەروەها لە بەرامبەری مودێڕنیتەی سەرمایەداری، ستراتیجی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ڕوون دەکاتەوە. لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک، سۆسیالیستی دیموکراتیکی کۆمەڵایەتی، سەرهەڵدانێکی مێژووییە.
بۆیه ئەم بڕیارانه تەنها بۆ گەلەکەمان و گەلی کوردستان نییە، بەڵکوو هەموو گەلانی دیکە و کرێکارانی جیهانیش لە خۆی دەگرێتەوە. بۆیه دەمانەوێت له تورکیا و کوردستان و هەموو ناوچەکانی جیهان سیستەمێکی نوێ پێشکەون، سیستەمی سۆسیالیزمی دیموکراتیک پێشکەون. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشین بکەن. لایەنەکانی سوسیالیست و ئەنتەر ناسیوناڵیست بەو شێوەیە زیاتر لە پێشە.
دەبێت گەلەکەمان، گەلی هێژای کوردستان لەوە تێبگەن کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەنگاوە مێژووییە بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد ئاراستە دەکات. ڕێبەر ئاپۆ دەیوت: “من تێدەکۆشم بۆ گەلی کورد بۆ ئەوەی ستاتۆیەک دروست بکەم لە تورکیا و لە هەموو هەرێمەکە” بۆیە گەلەکەمان و گەلی کورد بەتایبەتی دەبێت ئەم ڕێبازەی ڕێبەر ئاپۆ بە هێزەوە خاوەنداری لێبکەن.
دەبێت خۆتان بەڕێکخستن بکەن و ڕێگە بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بەم شێوەیە هەموار بکرێت. دەبێت هەوڵدانەکان لەسەر ئەو بنەمایە بەرەوپێش ببەن. بۆیە دەمانەوێت بەو بڕیارە مێژووییانەی کە لەکۆنگرەکەماندا گیراون، زۆر بەباشی ببینە وڵامێک بۆ دایکی شەهیدان و فرمێسکی چاویان بۆ دایکانی هەموو کوردستان هەموو شەهیدانمان. ئێمە شەهیدمان داوە بەڵام ئەوانەی ئێمەکە ماونەتەوە نوێنەرایەتی شەهیدان دەکەن.
بۆیە دەبێت دایکانمان ئەمە بزانن. هیوادارین بەڵێنێک کە بە شەهیدە قارەمانەکانمان داوە بەدی بهێنین و بەرەو سەرکەوتنی ببەین، ئەمە خواست و ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەکەمانە. بۆیە هەموو ئەوانەی کە داکۆکی لە دادپەروەری، ماف و دیموکراسی دەکەن، لەسەر بنەمای ئازادی ژن بنیاتنانی کۆمەڵگای سوسیالیست دیموکراتیک، بڕیارەکانی کۆنگرەکەمان دەرفەتێکی گەورە دەڕەخسێنێت و ڕێگە دەکاتەوە.
بێگومان پێش هەموو شتێک ئێمە و هەڤاڵانێک لەم کۆنگرەیەدا بەشدار بوون، ئەوە بزانرێت کە ئەمە کۆنگرەیەکی مێژووییە. هەر هەڤاڵانێک کە لەم کۆنگرەیەدا بەشدار بوو، ئەمە بۆ ئەو وەکوو بەختێکە. ئەم کۆنگرەیە سەردەمێک کۆتایی پێدەهێنێت و سەردەمێکی دیکە دەکاتەوە.
هەر هەڤاڵێک کە ئامادەی کۆنگرەکەن دەبێت، پێویستە خۆی بەرامبەر ئەم هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ بە بەرپرسیار بزانێت، بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێین سۆسیالیزمی دەوڵەت نەتەوە تێکدەچێت و سۆسیالیزمی کۆمەڵگای دێموکراتیک سەردەکەوێت. دەبێت ئێمە بەم ڕۆحەوە، بەم هەڵوێستەوە بجوڵینەوە و ئەگەر بەم شێوەیە تێکۆشان بکەین، لەو باوەڕەدام هەڤاڵانمان سەردەکەون و هەموومان سەردەکەوین. لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، لەم کاتە هەستیارە مێژووییەدا ئەنجامی گەورە بەدەست دەهێنین، له سەر ئەم بنەمایه سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم.
بژی بژی ڕێبەر ئاپۆ.”
ڤ.م
Comments are closed.