ناوەندی هەواڵەكان
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی سادقون ڕایگەیاند، بڕیارەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان -پەكەكە بە “مێژوویی و لە بەرژەوەندی هەموو لایەك” وەسف دەكەین، دەشڵێت: داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم، فشار بخاتە سەر توركیا بۆ ئەوەی هێزە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستان بكشێنێتەوە.
سەعد سەعدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی سادقون سەبارەت بە بڕیاری پەكەكە و پێویستی كشانەوەی هێزەكانی دەوڵەتی تورك، بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.
سەعد سەعدی ڕایگەیاند، دوای بڕیارەكەی پەكەكە پێویستە توركیا بە تەواوەتی لە خاكی عێراق بكشێتەوە، بەڵام توركیا جدی نییە لە كشانەوەی هێزەكانی لە خاكی عێراق، پێویستە ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت، چونكە بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی میلیشیاكانی بەناوی پاسەوانی نەینەوا و قەڵغانی كەركووك، كە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق دروست دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت توركیا پابەند بێت بە كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق و هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێككەوتنە ئەمنییانەی عێراق لەگەڵیدا واژۆیان كردووە، كە بە بیانووی پارتی كرێكارانی كوردستان بووە.
وتیشی، بڕیارەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان -پەكەكە بە “مێژوویی و لە بەرژەوەندی هەموو لایەك” وەسف دەكەین.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ١٢ـی ئەم مانگە پارتی كرێكارنی كوردستان- پەكەكە ئەنجامنامەی كۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ئاشكرا كرد و تێیدا تێكۆشانی چەكداری و هەموو ئەو كارانەی بەناوی پەكەكەوە ئەنجام دەدرێن كۆتایی پێهێنا.
هـ.ئ
Comments are closed.