کەشناسی عێراق پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خۆڵبارین دەکات

ناوەندی هەواڵەكان

دەستەی کەشناسی بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكەین لە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما زیاتر بەرز ببنەوە و هەروەها ڕێژەی خۆڵبارین زیاد بكات.

 دەستەی کەشناسی عێراق لەبارەی دۆخی كەش و هەوای ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ڕۆژی هەینیەوە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و ڕێژەی خۆڵبارین لە ناوچەكانی ناوڕاست و باشوری عێراق زیاد دەكات.

دەشڵێن: پلەکانی گەرما لە ڕۆژی هەینی، بەم شێوەیە دەبن، دهۆک ۲۹ پلە، سلێمانی ۳۰ پلە، نەینەوا و کەرکوک ۳۲ پلە، بەغدا، دیالە و کەربەلا ۳٥ پلە، ئەنبار ۳۳ پلە، بابل، دیوانیە، نەجەف و واست ۳٦ پلە، بەسرە ۳۹ پلەی گەرمی دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باکور ڕێژەی خۆڵبارین زیاد دەكات .

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ئەم مانگەدا دوو شەپۆلی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان و هەندێ ناوچەی عێراقی گرتوەتەوە و بەهۆیەوە سەدان كەس بەهۆی توشبونیان بە تەنگە نەفەسی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئ.م

Comments are closed.