ترەمپ: زۆر نزیکین لە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆكی ئەمریکا ڕایگەیاند: دانوسانەکان لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕیوە دەچێت نزیکن لە گەیشتن بە ڕێككەوتن، دەشڵێت: دانوسانەکان لەگەڵ ئێران لەپێناو پاراستنی ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

میدیا جیهانیەكان لەبارەی گەیشتن بە ڕێكەوتن لەنێوان ئەمریكا و ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی لە زاری دۆناڵد ترەمپەوە بەمجۆرە زانیاری دەخەنەڕوو.

میدیا جیهانیەكان بڵاویان كردەوە، سەرۆكی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: دانوسانەکان لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕیوە دەچێت نزیکن لە گەیشتن بە ڕێككەوتن.

هەروەها، دەشڵێت: دانوسانەکان لەگەڵ ئێران لەپێناو پاراستنی ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

ئەم لێدوانەش تەنیا ڕۆژێک دوای وتەكانی ترەمپ دێت، کە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە وتی، بونە خاوەنی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە هێڵی سورە.

  ئـ.مـ

Comments are closed.