“تێناگەن……”

نەورۆز فازیل- نوسەر

تێناگەن، خۆهەڵوەشاندنەوە بوونیادنانەوە و ڕێگا کردنێکی بەردەوامە بەرەو  ڕووناکی خۆر، واتا تەنها ڕێگاکە کورت کراوەتەوە، ئەوەش تواناکانی مەزنێکی زیندانیە، پەیپێبردووە، چۆن پەی بە ناسینەوەی حەقیقەتی مێژووی دوانزە هەزار ساڵەی پێش زاینی زانی، ئەوا ڕەچەڵەک و تۆوەکان و ژن و ژینگەی بە بنەما گرت.

 پەکەکە، دار بەڕوووە ، ڕەگ و ڕیشەی لە قوڵایی مێژوودایە، هێزی دەرهاتنەوەی ئەم ڕەگانەی لە چوارپارچەی کوردستاندا بونیادنانەوەی نەتەوەیەکە، ڕێگای ئازادی ئەناسێت، چونکە هێزی ئەم ڕەگانە ئەو پارا دایمەیە، کە دایکی دار بەرووەکان هەمیشە تین و ووزە و خۆراکیان ئەداتێ و بەردەوامی بە ژیانیان ئەدەن، ئەم قودرەتە پارادایمی مەزنێکی ئەم سەدەیەیە.

ئۆجالان هەڵسەنگاندن و شیکاری بۆ تێکۆشان و چارەسەری خۆی لەو زهنیەتەدا دەبینێتەوە، کە خۆی ئەڵێت، لە ژیانمدا ئازاری بوونەور و مێرویەکیشم نەداوە. ئەرێ ئەمە بناغەی ڕاستی ئاشتی و ئەخلاقی ئەو پیرە مەزنە نییە، کە ئەمڕۆ  زۆرێک لە ئاشتیەکەی ئەترسن، نەک هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەی.

پەکەکە دایکە پەلێکی لای ڕۆژهەڵاتە و پەلێکی لە ڕۆژئاوایە، پەلێکی لە لاچین و پەلێکی لە ئامەد و شرناخە، پەلێکی لە باشور و پەلێکی لە ئەوروپایە، ئەمە بەشداری هەموانە بۆ دۆزی ڕەوای گەلێک، کە بە درێژایی مێژوو قڕکردنی لەسەر بە بنەما گیراوە.

پەکەکە مۆدێلێکە لە تێکۆشان لەگەڵ گەڵای پایز و سەوزی بەهار و شەختەی زستاندا خۆی ئەگۆڕێت و ڕێگای تێکۆشان بێوچان درێژە پێ ئەدات. ئێ چی بکەین تۆ لەمە تێناگەیت، کە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەو گۆڕینە سیاسی و ستراتیجییەیە، کە لەسەری پەروەردە بووە و خۆی نوێ ئەکاتەوە.

پەکەکە بونیادی کەسایەتییەکی بە بنەماگرت، لە قوڕگی درندەترین مرۆڤی جاهیلی ستەمکار دەرهێنا و لەسەر پێکانی ڕایگرت و مەشخەڵی پێکەوە ژیانی دایە دەست، ئەمە لە باکوری کوردستان دژی توانەوەی کورد بووەتە بڕیاری ئۆجالان و پەکەکە.

پەکەکە هێزی بەرگری ڕەوایە، ئەرێ گەلێک لەو قۆناغانەدا بێهێز دەبێ؟ ئەی کەواتە بێ سەرکەوتن و ئامانجەکان چۆن چەک بەکارناهێنێت، کەواتە تۆ وورتر شیکار بۆ ڕستەکان بکە، چونکە تواناکانت با هەڵەت پێنەکات.

پەکەکە لە دونیای دەرەوە هەزاران سەنتەر و دیزاینی مەدەنیانەی لە ڕووباری هونەر و چاند و کلتوری ڕەسەن، ملوانکەی مێخەک هۆنیوەتەوه، گەلۆ بیربکەرەوە.

پەکەکە ڕۆژئاوی کوردستانی بونیاد نا، بڕۆن لەو هەڤاڵانە بپرسن، کە چوونەوە بۆ ڕۆژئاوا، ئەرێ ئێستا ستاتۆی بارۆس جێگای شانازی هەموان نییە.

پەکەکە…. بەردەوامە…..بەردەوام ئەبێت ، تەنها شێوەی خۆی ئەگۆڕێت، بە هیچ پڕوپوچییەک ئەم ڕێبازی تێکۆشانە ناوەستێنرێت.

ئ.م

ئەم وتارە ڕاوبۆچونی تایبەتی نوسەر خۆیەتی

Comments are closed.