“بڕینی داری سروشتی و لەناوبردنی ئاژەڵ بۆ ژینگەی هەرێم مەترسیدارە”

ناوەندی هەواڵەكان

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم بڵاوی كردەوە، برینی داری سروشتی و لەناو بردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی کاریگەری و مەترسی زۆری هەیە لەسەر ژینگەی هەرێم، دەشڵێن: تیمەکانمان لەمەودا زیاتر چاودێری ئەو شوێنانە دەکەن، کە گومانی ڕاوکردنیان لێدەکرێت  .

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: برینی داری سروشتی و لەناو بردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی کاریگەری و مەترسی زۆری هەیە لەسەر ژینگەی هەرێم.

دەشڵێن: تیمەکانمان لەمەودا زیاتر چاودێری ئەو شوێنانە دەکەن، کە گومانی ڕاوکردنیان لێدەکرێت  .

باس لەوەشكراوە: ڕاوکردن و بڕینی داری دارستانەکان هۆکاری سەرەکین بۆ بە بیابان کردنی ناوچەکان، هەندێک لە هاوڵاتیان بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتى سەرقاڵى تێکدانی ژینگەن.

ئ.م

Comments are closed.