سەركردەی سێ وڵات بەشداری لوتکەی کۆمکاری عەرەبی دەكەن

ناوەندی هەواڵەكان

پەیامنێری ڕۆژنیوز لە بەغدا ڕایگەیاند: هەریەكە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنیشنی سعودییە، تەمیم بن حەمەد میری قەتەر، محەمەد بن زاید سەرۆکی بەشداری لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبیدا دەکەن، ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە ١٧ـی ئەم مانگە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

پەیامنێری ڕۆژنیوز لە بەغدا ڕایگەیاند: هەریەكە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنیشنی سعودییە، تەمیم بن حەمەد میری قەتەر، محەمەد بن زاید سەرۆکی بەشداری لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبیدا دەکەن .

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە ١٧ـی ئەم مانگە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا بە بەشداری چەند سەرۆك و سەركردەیەكی عەرەبی بەڕێوەبچێت، بەغدا بەردەوامە لە ئامادەكارییەكان بۆ سەركەوتنی ئەو لوتكەیە.

جێگای ئاماژەیە، دوای ئەو مشتومڕانەی لە سەر سەردانەكەی ئەحمەد شەرع بۆ بەغدا لە ناو لایەنە شیعەكان درووست بوو، شەرع بڕیاریدا سەردانی عێراق نەكات، هەروەها دوێنێ سەرۆكی لوبنان بەشدارینەكردنی لە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا پشتڕاست كردەوە.

ئ.م

Comments are closed.