ئەردۆغان و زیلینسکی سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆکرانیا و رووسیا کۆبوونەوە

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی دەوڵەتى تورک و سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و تێیدا تاوتوێی هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست لەگەڵ رووسیایان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورک و ڤلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردوەتەوە کە سەرۆکی هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەکانى جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا و هەوڵەکان بۆ  ڕاگەیاندنى ئاگربەست گفتوگۆیان کردوە.

هەروەها هەردوو جەختیان لەسەر چڕکردنەوەى هەوڵەکان کردوە بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست و وەستاندنى شەڕ بەجۆرێک کە هاوسەنگی پەیڕەو بکرێت و لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش بڕیارێکی درووست بدرێت کە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى چاودێر و بەشدار بێت تێیدا.

هەرچەندە بڕیار بوو کە پووتن بەشداری ئەو کۆنگرەیە بکات کە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوە دەچێت، کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، پوتن بەشدار نابێت لە کۆبونەوەکەی ئیستانبوڵ لە بری خۆی راوێژکارەکەیی و جێگری وەزیری بەرگری و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەنێرێت بۆ دانوستانەکە.

هـ.ح

Comments are closed.