ناوەندی هەواڵەکان
ئینستیوتی کوردی سویسرا بەبۆنەی ١٥ـی ئایار، جەژنی زمانی کوردییەوە ڕایگەیاند، زمانی کوردی تەنها ئامرازی پەیوەندی نییە، هاوکات بناغەی ناسنامە و کەلتوور و یەکێتی نەتەوەیی گەلی کوردە.
ئینستیوتی کوردی سویسرا بەبۆنەی ١٥ـی ئایار، جەژنی زمانی کوردییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئینستیویتی کوردی سویسرا ڕایگەیاند، تێکۆشانی زمان دژی سیاسەتی تواندنەوە بەشێکە لە یەکێتیی بەرخۆدانی نەتەوەیی.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە ئەو ئەلفوبێیەی کە بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ بە پیتی لاتینی ئامادەی کرد، خاڵی وەرچەرخانە لە پێشکەوتنی ئەدەب و زمانی نووسینی کوردی، بۆیە لە ساڵی ٢٠٠٦ ـەوە ١٥ـی ئایار وەک جەژنی زمانی کوردی پیرۆز دەکرێت.
لە پەیامەکەدا، ڕۆشنبیرانی کورد وەک عوسمان سەبری و قەدریجان و نورەدین زازا و جگەرخوێن و کامەران بەدرخان و موسا عەنتەر یادکراونەتەوە، تیشکخراوەتە سەر هەوڵەکانیان بۆ هێشتنەوەی زمانی کوردی و گرنگی هۆشمەندیی نەتەوەیی.
هەروەها بۆ پێشخستنی هۆشمەندیی زمانی کوردی لەنێو کوردانی ئەورووپادا، داوا دەکات کۆرسی زمانی کوردی و سیمینار و چالاکی کەلتووری ئەنجام بدرێت.
داوا دەکات لە تورکیا و کوردستان زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و زمانی پەروەردە، داوا لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان دەکات: “دەبێت گەلی کورد بتوانێت بەشێوەیەکی ئازادانە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، زمانی دایکی بەکاربهێنێت.
هەروەها وتەکەی کەمال پیر بیرخراوەتەوە کە دەڵێت: “قەدەغەکردنی زمانی کوردی هێندەی سنووردارکردنی کوردستان، مەترسیدارە”، جەختکراوەتەوە، پاراستنی زمان واتە پاراستنی شکۆی نەتەوەیی.
لەکۆتاییدا جەژنی زمانی کوردی لە گەلی کورد پیرۆز کرد و داوا کرا، “وەرن زمانەکەمان بپارێزین”.
ب. جـ
Comments are closed.