ناوەندی هەواڵەکان
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە ئەنجامنامەی ١٢ـمین کۆنگرەی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە چەند شارێکی باکووری کوردستان و تورکیا یادکرانەوە.
لە ١٢ـی ئایار، ئەنجامنامەی ١٢ـمین کۆنگرەی پەکەکە ڕاگەیاندرا، لە ئەنجامنامەکەدا شەهیدبوونی کادرانی پێشەنگی پەکەکە “عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون” ڕاگەیاندرا، دوای ڕاگەیاندنی شەهیدبوونیان لە چەندین ناوچەی باکووری کوردستان و تورکیا یادکرانەوە و چالاکییە یادکردنەوەکان تا ئەمڕۆش بەردەوام بوون.
ئەمڕۆ لە “شرناخ، ئیدر، مووش، ئەدەنە، مێردین، ئێلح، سێرت، چەولیگ، خارپێت، ئەستەنبوڵ” یادی ئەو دوو شەهیدە کرایەوە.
لە یادکردنەوەکاندا کەسانی چالاکوان، سیاسەتمەداران، ئازادییخوازان، توێژە جیاوازەکان بەشدارییان تێدا کرد.
هەروەها تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە بەشدارییان لە پرسەی شەهید ڕەزا ئاڵتون لە توزلوچایەر کرد.
ب. جـ
Comments are closed.