ناوەندی هەواڵەكان
ماڵپەری شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە، کە کۆی گشتیی داهاتەکە ١٢ ملیار و ٤٠٥ ملیۆن و ٢١ هەزار و ٦٨٩ دینارە.
ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوكردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەكە كۆی گشتی داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین لە هەفتەی ڕابردوودا ١٢ ملیار و ٤٠٥ ملیۆن و ٢١ هەزار و ٦٨٩ دینار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرینەی داهاتی هەفتەی ڕابردوو بەشێوەی نەختینەیی بووە بە ڕێژەی ٨٣٪.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی كەوتە كار و لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی شەفافییەتەوە ئاگاداری داهاتی ڕۆژانەی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بن.
ئ.م
Comments are closed.