نەتەوە یەکگرتووەکان ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق و هەرێم

ناوەندی هەواڵەكان

وەزیرى ژینگەى عێراق ڕایگەیاند: سندووقى ژینگەى سەوزی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەندیی پیشانداوە، بڕى یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی پرۆگرامە ژینگەییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان بکات، دەشڵێت: ئەو بڕە پارە بۆ چارەسەری كێشە ژینگەییەكانە.

هەڵۆ عەسکەرى
هەڵۆ عەسکەرى

هەڵۆ عەسکەرى، وەزیرى ژینگەى عێراق لەبارەی هاوكاریكردنی عێراق و هەرێم لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە مەبەستی چارەسەری كێشە ژینگەییەكان بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.

وەزیرى ژینگەى عێراق ڕایگەیاند: سندووقى ژینگەى سەوزی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەندیی پیشانداوە، بڕى یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی پرۆگرامە ژینگەییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.

دەشڵێت: ئەو بڕە هاوکارییەى پێشکەشى عێراق دەکرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشە ژینگەییەکان، سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە بە هەرێمى کوردستانیشەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەى پرۆگرامێک، کە ئامادەیان کردووە، سەرجەم کەرتەکانى کشتوکاڵ، شارەوانى و سەرچاوەکانى ئاو، چاکسازیی ژینگەییان تێدا دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە، سندووقى ژینگەى سەوز (GCF) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە، بۆ رێگریکردن لە گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا، هاوکاریی پێشکەشى وڵاتان دەکات.

ئ.م

Comments are closed.