نەتەوەیەكگرتووەكان: لە ٩٠٪ـی دانیشتووانی غەزە ئاوارەبوون

ناوەندی هەواڵەكان

ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین بڵاوی كردەوە، لە ٩٠%ـی دانیشتوانی غەزە لە سەرەتای شەڕەوە ناچاربوون ماڵەكانیان بەجێبهێڵن، بەجۆرێك هەندێكیان ١٠ جار یان زیاتر ئاوارە بوون.

ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین سەبارەت بە ئاوارە بوونی دانیشتوانی غەزە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ساڵی ١٩٤٨دا هەزاران فەڵەستینی لە شار و گوندەكانیان ئاوارە بوون، ئەمەش ڕووداوێكی زۆر سەخت بووە، دوای ٧٧ ساڵ هێشتا فەڵەستینییەكان بە زۆر ئاوارە دەكرێن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەوە لە غەزە، نزیكەی لە ٩٠٪ـی دانیشتووان ناچاربوون ماڵەكانیان بەجێبهێڵن، بەجۆرێك هەندێكیان ١٠ جار یان زیاتر ئاوارە بوون.

لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە لە مانگی تشرینی یەكەمی  ٢٠٢٣ ـەوە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانی ئاسمانی، گەمارۆ، كە بەسەر كەرتی غەزەدا سەپێندراوە زۆرینەی دانیشتوانی غەزە ئاوارەبوون.

هـ.ئ

Comments are closed.