پەرلەمانتارێك: بەشێك لەوانەی كۆمەڵكوژییان ئەنجامداوە بۆ دەرەوە هەڵاتوون

ناوەندی هەواڵەكان

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە گۆڕی بە كۆمەڵ نەدۆزراوەتەوە، كە مێژووی لە ٦٠ بۆ ٧٠٪ـی ئەو گۆڕانە بۆ سەردەمی داعش دەگەڕێنەوە، دەشڵێت: بەشێك لەوانەی كۆمەڵكوژییان ئەنجامداوە بۆ دەرەوە هەڵاتوون.

موختار موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرسی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە عێراق، لە ڕۆژی جیهانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان، بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.

موختار موسەوی ڕایگەیاند: هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە گۆڕی بە كۆمەڵ نەدۆزراوەتەوە، كە مێژووی لە ٦٠ بۆ ٧٠٪ـی ئەو گۆڕانە بۆ سەردەمی داعش دەگەڕێنەوە.

وتیشی: بەشێكی زۆر لەو كەسانەی دەستیان لەم تاوانانەدا هەبووە، نەخراونەتە بەردەم دادگا، بەتایبەتی، كە ژمارەیەكیان لە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە، كە لەڕووی ژمارەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانەوە پێشەنگی گرتووە، بەجۆرێك چیرۆكی دڵتەزێنی دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە نەتەوە جیاوازەكان بەڵگەدار كراوە، كە قوربانی دەستی دیكتاتۆرییەت و توندڕەوی و تیرۆر بوون.

ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە ئەم دۆسییەیە بەدواداچوونی زیاتری دادوەری و ئەمنی لەبارەوە بكرێت بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی تێوەگلاون و دادگایی بكرێن.

هـ.ئ

Comments are closed.