بنەماڵە و پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان بۆ دیداری پێشکەشکرد

ناوەندی هەواڵەکان

بنەماڵە و پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی دیکەی ئیمرالی، بە مەبەستى ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالی داواکارییان پێشکەشى بەرپرسانی بۆرسا کرد.

ئەمڕۆ، محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەزڵوم دینچی پارێزەری، ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، بۆ چاوپێکەوتن داواکارییان پێشکەش کرد.

خانەوادەکان لە ڕێگای داواکاریی کۆماری بوورسا، داواکارییان پێشکەش کرد تا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالى بکەن.

دوای نزیكەی ٤٣ مانگ لە گۆشەگیریی و ڕێگەنەدان بە ئەنجامدانی دیداری ئیمرالی، لە ٢٣ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤، محەمەد ئۆجالان، برازای ڕێبەر ئاپۆ و پەرلەمانتاری دەم پارتی، توانی چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ بكەوێت و دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدات.

دواتر لە ڕۆژانی ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٢ـی کانوونی دووەم و ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥، شاندی ئیمرالی دەم پارتی دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دا، لە کۆتا دیداردا کە هەریەک لە “سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان، تولای حاتیمۆغولاری، تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، جەنگیز چیچەک و فایەق ئۆزگور ئەرۆل” پێکدەهات، بانگەوازیی سەدە و مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕای گشتیی بڵاوکرایەوە، بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ قۆناغی سیاسیی، دیموکراسیی و یاسایی دەستپێکرد.

لە ٣١ـی ئادار، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، هەریەک لە محەمەد ئۆجالان، برای و عومەر ئۆجالان، برازای و پەرلەمانتاری دەم پارتی دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دا و کۆتا جار پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و فایەق ئوزگور ئەڕۆڵ، پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە لەکاتی نەخۆشکەوتنی سروی سوورەیا ئۆندەر، شەهیدی ئاشتیی و دیموکراسی دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دا.

وێڕای هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەریی و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ئەو پڕۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، گۆشەگیری بەردەوامە و دەرفەتی بۆ نەڕەخسێنراوە تاکوو بەشێوەی پراکتیکی پڕۆسەکە بەڕێوە ببات.

ب. ق

Comments are closed.