ناوەندی هەواڵەكان
ئاراس جەبار ڕایگەیاند: لە سبەینێوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بە جۆرێك پلەکانی گەرما دەگەنە ٤٠ پلەی سیلیزی و لە ناوچەکانی باشووری عێراقیش دەگاتە سەرو ٤٥ پلەی سیلیزی.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی گەرما بۆ ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
ئاراس جەبار ڕایگەیاندووە: سبەینێ لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی نوێی گەرم لە باکووری ئەفریقاوە و بەرزبوونەوەی پەستانی بەرگەھەوا شەپۆلێکی گەرما ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما سێ تا پێنج پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
دەشڵێت: لە ڕۆژی یەکشەممەوە، کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی بە ڕێژەی چوار تا پێنج پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.
وتوشییەتی: لە ڕۆژی یەكشەممەدا لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەرزترین پلەی گەرمی سێ تا پێنج پلە بەرز دەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاکانی ناوەراست و ڕۆژئاوای عێراق پلەكانی گەرما لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٢ پلە دەبێت، هەروەها لە پارێزگاکانی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی عێراق لەنێوان ٤٥ بۆ ٤٧ پلە دەبێت.
ئ.م
Comments are closed.