فەرەنسا لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵا دژی ئێران تۆمار دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاسایی لەسەر ئێران تۆمار دەكەین، بەهۆی دەستگیركردنی دوو هاووڵاتیی وڵاتەكەمان، كە هێشتا لە تاران زیندانیكراون.

ژان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە تۆماركردنی سكاڵا لە دژی ئێران لە دادگای نێودەوڵەتی بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی دەدوێت.

ژان نویل بارۆت ڕایگەیاند، لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاسایی لەسەر ئێران تۆمار دەكەین، بەهۆی دەستگیركردنی دوو هاووڵاتیی وڵاتەكەمان، كە هێشتا لە تاران زیندانیكراون.

وتیشی: سیسیل كۆهلەر و جاك پاریس ماوەی سێ ساڵە لە ئێران دەستبەسەرن، لە بارودۆخێكی خراپدان و ئەشكەنجە دەدرێن.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە سەرەتای مانگی نیساندا ئاماژەی بەوەدا، كە پاریس ئامادەكاری دەكات بۆ ڕەوانەكردنی دۆسێیەكە بۆ دادگای نێودەوڵەتیی داد، كە باڵاترین دەزگای دادوەری نەتەوە یەكگرتووەكانە.

هــ.ئـ

Comments are closed.