ناوەندی هەواڵەکان
بەستا بۆتان ڕایگەیاند، وەک پەکەکە، وەک پارت ئەوەی کردوومانە، وەک کورد، ژن، وەک مرۆڤەکانمان هەبوونمان لە نەبووندا ئەزموون کرد، تامی ئازادییمان کرد
دوای ئەوەی پەکەکە لە ٥ بۆ ٧ـی ئایار کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ئەنجامدا، لە ١٢ـی ئادار دیوانی کۆنگرەکە ئەنجامنامەی کۆتایی بۆ ڕای گشتیی و وڵاتپارێزان بڵاوکردەوە، لە کۆنگرەکەدا چەندین هەڵسەنگاندن کرا، یەکێک لەوانە هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆنگرە بەستا بۆتان بوو.
هەڵسەنگاندنەکانی بەستا بۆتان بەمجۆرەیە:
لە سەرەتادا سڵاو لە بوونیاتنەری پەکەکە، لە هەمانکاتدا هەڵوەشاندەوەی، ئەوەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی بوونیاتنا ڕێبەر ئاپۆیە و لە کەسێتی هەڤاڵ فوئاد، هەڤاڵ ڕەزا، هەڤاڵ ساکینە جانسز هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەم، وەک پەکەکە، وەک پارت ئەوەی کردوومانە، هەڤاڵان زۆریان دەربڕی، وەک کورد، ژن، وەک مرۆڤەکانمان هەبوونمان لە نەبووندا ئەزموون کرد، تامی ئازادییمان کرد.
کاتێک منداڵبووین پارتی بوونیاتنرا، وەک کەسی پەکەکەیبوون شکۆمەندییە بۆمان، تاوەکو کۆتایی بە پەکەکەیبوون شکۆمەندین.
ڕێبەرێتی پڕۆسەیەکی گۆڕانکاری دەستپێکرد و لە ساڵانی ٢٠٠١دا بوو دەستپێکرد، بە دەیان بەرگرینامە نووسران، بە تایبەتی ساڵانی ٢٠١٠ ئەم مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە لەلایەن ڕێبەرێتییەوە نووسرا، لەسەر ئەو بنەمایە بە تایبەتی لە بەرگرینامەی پێنجدا شووناسی پەکەکەی خستە پێشمان.
بەلێ، تێکۆشانی چەکداری ئیدی کۆتایی دێت، بەڵام تێکۆشانی قوڵتر، زیاتر لەسەر بنەمایی سیاسەتی دیموکراتیک، کۆمەڵگەیبوون، لە هەموو لایەنێکەوە قوڵبوونەوەی پێویستی دەوێت. بە پێی ئەمە بۆ پرۆسەی نوێ سەرەتا خۆمان لەسەر ئەو بنەمایە بونیات دەنێین کە پێشەنگی بوونیاتنەر دەبین، لەسەر ئەم بنەمایە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێین، پڕۆسەیەکی مێژووییە، بەڵام لە هەمانکاتدا ئارەزوومان هەیە لەم پڕۆسەدا ڕۆڵبگێڕین، لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەڤاڵان دەکەم.
ب. ق
Comments are closed.