لە کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت

سلێمانی

بەشداربووانی کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی وێڕای ئەوەی داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بۆ ئازادیی هەموو ژنانی جیهان دەکەن.

لە میانی بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (هاوپەیمانی نەدا)، کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ژنان داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

وتەی ژنان لە بارەی ڕێبەر ئاپۆ بەمشێوەیەیە:

“ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەرگایەکە بۆ دیموکراسیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بۆ هەوڵ و تێکۆشانەکەی لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادیی ژنان، هیوادارم بەمزوانە ڕێبەر ئۆجالان ئازادیی خۆی بەدەست بهێنێت

وەک بەڕێز ئۆجالان وتوویەتی “تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت”

بۆ ئەوەی کۆمەڵگە ئازاد بێت پێویستە ژن ئازاد بێت، ئازادیی ژن پەیوەستە بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆوە

ئازادیی ژنی کورد ئازادیی بەڕێز ئۆجالانە

ئازادیی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، هەمیشە دەبینە دەنگی ئەو ڕێبەرە مەزنە و بە گیڤارای کوردستانی دەزانین

بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان تێکۆشان بۆ ئازادیی هەموو ژنانی جیهان دەکەن”

ب. جـ

Comments are closed.