لەتیف ڕەشید: نەبوونی یاسای نەوت کێشەی لە نێوان عێراق و هەرێم درووستكردووە

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆک کۆماری عیراق ڕایگەیاند: نەبوونی یاسای نەوت و گاز کێشەی زۆری لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و پارێزگاکاندا درووستکردووە و بە تێپەڕاندنی یاساکە کێشەکان چارەسەر دەبن، دەشڵێت: هیوادارم سەرجەم لایەنەكان بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراقدا بكەن.

دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “الشرق” سەبارەت بە كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێكی دیكە بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: نەبوونی یاسای نەوت و گاز کێشەی زۆری لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و پارێزگاکاندا درووستکردووە و بە تێپەڕاندنی یاساکە کێشەکان چارەسەر دەبن.

وتیشی: خوازیاری سەرکەوتنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقین، هەروەها داواكارم سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەشداری تێدا بکەن و ئەنجامەکانی نوێنەرایەتی عیراقییەکان بکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد گرنگە بۆ چارەسەری گرفتەکانی فەڵەستین، سوودان، لوبنان و سووریا، کە لە لوتکەکەدا بڕیار و راسپاردەی تایبەتیان بۆ دەردەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.