ئالان عەبدوڵا: كۆنسێرتەكەی بەغدادمان زۆر باش بوو

بەغداد

هونەرمەندێكی كوردی بەشدار لە ڤیستیفاڵی كردنەوەی دەرگای كۆبوونەوەكانی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا  دەڵێت: سوپاس بۆ ستافی ئۆركێسترای سەمفۆنی كۆنسێرتەكەمان زۆر سەركەوتوو و ناوازەبوو، وتیشی: عێراق هەمەچەشنەیە و جوانییەكانیشی هەمەچەشنەن.

ئالان عارف
ئالان عارف

ئالان عارف مامۆستای میوزیك سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنسێرتێك لە بەغداد و بەشدارییكردنی وەك كوردێك تایبەت بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

ئالان عارف ڕایگەیاند، سوپاسی خۆم ئاڕاستەی ئەندامانی ئۆركێسترای سەمفۆنی، كە محەمەد ئەمین عزەت سەرۆكایەتی دەكات دەكەم، نمایشەكەمان لە شانۆی مەنسور ناوازە و سەركەوتوو بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، موزیك و نمایشەكان لە باشوور تا باكووری عێراق گشتگیر بوون، هەروەها پارچەیەك موزیكی كوردیش لە كۆنسێرتەكەدا پێشكەش كرا.

باسی لەوەشكرد، موزیكەكان لە موزیكی ڕەسەنی عەرەبی و كوردی پێكهاتبوون، هیوادارین ئەم كۆنسێرتانە بەردەوام بێت، سوپاسی ئەو كەسانە دەكەین، كە پاڵپشتی ئەم جۆرە كۆنسێرتانە دەكەن.

ئالان عارف پێشتر بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندبوو، هونەری كوردی پەیامی خۆشەویستی و برایەتییە، مۆسیقاش زمانێكی گشتگیرە، كە گوزارشت لە لێبووردەیی و ئارامی دەكات، ئامانجمان ئاهەنگگێڕانە بۆ ڕۆژانی پێكەوە ژیانی نێوان هەموو نەتەوەكانی عێراق.

هـ.ئـ

Comments are closed.